نووسین و وەرگێڕانی: ئەنوەر عەرەب
"ئەمریکا خۆی داوەری
دەکا دەرفەتی پێ بدەن"، ئەوە قسەی گرینگ‌ترین شاعیری ئەمریکا واڵت ویتمەنە(١٨١٩-١٨٩٢)کاتێک شێعری
ئازادی بنیات نا و هەژانێکی لە ئەدەبی ئینگلیزی‌دا ساز کرد. شاعیرێکی یاغی کە گوتارێکی نوێی هێنایە ناو
ئەدەبی ئینگلیزی و لە ئازادی و دیموکراسی بە زمانێکی ساکار و دوور لە گەورەوێژی
دوا، شاعیرێک کە ستایشی دیموکراسی کرد و خۆی لە دڵی خەڵکیدا ئەگەرچی درەنگ بەڵام
هەرمان کرد. رەنگە یەکێک لە گرینگ‌ترین تایبەتمەندییەکانی شێعری ویتمەن هێنانە
ئارای "من" بۆ ناو شێعری ئینگلیزی بێت، منێکی گشتی و لیریک کە لە هەمان کاتدا
دەتوانێ منی نووسەر بێت دەتوانێ تۆی خۆێنەریش بێت و تەنانەت هەموو مرڤایەتیش بێت،
"سروودی خۆم" نموونەیەک لەو شێعرانەیە کە باس لە ئەزموون و
شووناسی تاکەکەسی نووسەر دەکا بەڵام لە هەمان کاتدا خوێنەر وا
هەست دەکا لە گەڵ ئەویەتی و بە خۆی دەگرێ.
واڵت ویتمن شاعرێکی قسە لە ڕوو و ڕاشكاو نووس
بوو، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وەک شاعرێکی تابۆشکێن ناو دەربکا و ئەو پیرۆزییەی
لای رۆمانسینووسەکان ساز کرابوو تێک بشکێنێت. کاریگەری ویتمن لە سەر شاعیرانی
دوای خۆی وەک ئالێن گینزبێرگ و کارلۆس ویلیامز و ئێزرا پاوند و... حاشا هەڵنەگرە.
"چووزەرەی گیا" گرینگ‌ترین کتێبی ویتمەنە کە بە کەڵک وەرگرتن لە
زمانێکی کووچەبازاری و هێنانە ئارای دەستەواژەی نوێ و هەروەها قەرز وەرگرتن لە
وشەگەلی بیانی و زانستی رەوتێکی نوێی لە ئەدەبی ئینگلیزی‌دا ساز کرد؛ بە جۆرێک کە
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە جەنجالێکی زۆری لێ هەستا و وەک کتێبێکی سووک و بێ بایەخ چاوی
لێ‌کرا تەنانەت تا چەندین ساڵیش مافی بڵاو کردنەوەی پێنەدرا. هەر ئەو کتێبە دوای
ئەوەی یەکەم چاپی لێ بڵاو بۆوە ویتمن ٣٧ ساڵ پێیداهاتەوە تا بناخەی شێعری مۆدێرنی
ئامریکای پێ دابمەزرێنێ. بە گشتی دەتوانم بڵێم شێعری ویتمەن باس لە خۆڕاگری،
ڕەسەنایەتی، ئامانج، گەشبینی، سرووشت و هەروەها دیموکراسی دەکا.
کاتێک کە هەست دەکەی میجازی
شێعریت تێکچووە و ئیتر چێژ لە شێعر وەرناگری، لەو دەمەدا دەبی سپاسی مەزن پیاوێکی وەک
ویتمەن بکەی کە وەها شاکارێکی خوڵقاندووە...

بەر لەوەی تێک بشکێ بە هەراسەوە هاواری کرد، ئەوە قسەی بنیامینە لە بارەی بۆدلێرەوە، مرۆڤیکی پڕ لە ناتەبایی کە لەهەراس دا ژیا و لە هەراسیشی نووسی. تەریک کەوتنەوە، تەنیایی، وەیلانی و... هەمووی ئەوانە نەبوونە هۆی ئەوەی سارتر بڵێ: ئەو شیاوی ژیانێكی باشتر بوو؟" شارێل بۆدلێر مەزن پیاوێک کە لە کاتی بڵاو بوونەوەی "گوڵانی رەنج" تووشی هێرشی بێ ئامانی دەزگای حوکمی و سانسۆر هات، بۆدلێر لە جوانی نادوێ بەڵکوو لە دزێوی و ناشیرینی، لە ساردییەکی تاڵ دەدوێ، لە تووڕەیی، لە ناخی بریندار و تاریکی مرۆڤ دەدوێ، لە نەخۆشی، لە رق و کین لە وەحشەت، لە هەرچی خەڵک لێی بسڵەمێتەوە دەدوێ، بۆدلێر بە واقع مرۆڤێکی ترۆماتیک بوو کە لە کۆمەلگەیەکی ترۆماتیک دا دەژیا، مرۆڤێکی ئازار چێشت‌و و ناکام. لە شێعرەکانی وەڕەزی دەبینی، مەرگ و ترس دەبینی، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بچێتە ناو ڕیزی شاعیرانی وەک لۆرد بایرۆن و گۆتییە و هۆگۆ بە گوتەی خۆی، کە بێ گومان لەوانیشی تێپەڕاند، شاعیرێک کە لە بارەی شیوازی کاری خۆی بە دایکی دەڵێ: ئێوە دەزانن کە من بۆ ئەدەبیات و هونەر ئامانجێکی غەوارە لە گەڵ ئەخلاق قاییلم..."،. باوکی شێعری مۆدێرن، شاعیرێک کە هەر شاعیرێک پێویستە لێی ورد بێتەوەو بیخوێنێتەوە، رەنگە شێعری "مەستی کەن" گرینگ‌ترین شێعری بۆدلێر نەبێ و ئایتێمەکانی شێعرێکی مۆدێرنی پێوە دیار نەبێ بەپێچەوانەی شێعری"ڕێبوارێک"، بەڵام رۆحی خەیام وارانەی ئەو شێعرە هانی دام بیخوێنمەوە...

جادووگەرێک کە لە سەر دار هەنجیرێک دەژیا
بە لێستێری گووت: ئاواتێک بخوازە تا وەدی بێنم
لێستێریش بە زرینگییەوە ئاواتی خواست...
"بمگرن، ئه‌گینا حه‌وت و حه‌وت ده‌كاته 77"
كه‌چی هێشتا به شانمدا
ـ هیچا و هیچ سه‌یر ئه‌بم؛ ـ
به شانمدا ئه‌ڵێی زه‌وین نیگه‌ران دێت.
راننده خه‌مێكی له دڵدا هاشووره:
تا غاره‌تی جاده ئه‌بم.
«تۆ له به‌رگی رۆژنامه‌دا
ماتڵی كه‌سێكه و مچۆڵه كراوتر
تا ده‌ستی پیاوی پارك
ئه‌ی ده‌ستی پیاوی پارك
زه‌وی هێشتا ئه‌ستێره‌یه و
رۆژنامه نه‌ینووسی». ...
پردێک بۆ ڕۆیشتن، بۆ وێرانی
پردێک بوو نێوانمان
نه ده‌نگێک نه جه‌ده‌لێک
دوایین شام ڕوانین بوو بێده‌نگی بوو
خوێنی من بوو،
پێش مه‌رگ بوو زانیم، له‌شێک به‌لام دا تێپه‌ر بوو
جه‌سته‌ی من بوو،
دوور مه‌رگێک رۆیشتم نادیار
خوێن ڕێیه‌ک نیشانم بوو
پێش مه‌رگ بوو زانیم، ئاسه‌وارم دڵۆپێک خوێن بوو
به یه‌که‌م تیشک هاڵاو
پ/ێ/ش/مه‌رگ/ێ/ک بووم نادیار
پێش مه‌رگ بوو زانیم،

پاشایه‌تی من، هی ئه‌م دنیایه‌یه
به‌ندیوان و سیاچاڵ و شمشێره‌کان
گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانی منن که دوو جار، نایڵێمه‌وه.
که‌لامی من، ئه‌گه‌ر چی کورت، له ئاسنه...
کارلۆس درومۆند دێ ئاندرادێ" Carlos Drummond de Andrade" له 31ی ئۆکتۆبری 1902 له ئیتابیرا(شارێکه له باکوری رۆژهه‌ڵاتی برازیل) له دایک بووه و 17ی ئاگۆستی 1987 کۆچی دوایی کردووه. ئاندرادێ شوێن دانه‌رترین شاعیری سه‌ده‌ی بیسته‌می برازیل و یه‌کێ له مه‌زنترین شاعیره‌کانی مێژووی وێژه‌ی ئه‌و وڵاته‌یه. ئه‌و سه‌ره‌تا چۆته ناو بزاڤی مۆدێرنیته‌ی ده‌یه‌ی بیستی زایینی شێعری برازیل و پاشان رووی کردۆته شێعری ئازادی" واڵت ویتمه‌ن"انه و زمانی زاره‌کی له شێعره‌کانی دا ده‌کار کردووه.
تایبه‌تمه‌ندی شێعری ئاندرادێ تیز و حه‌نه‌کی تاڵ و فه‌لسه‌فی شێعره‌کانییه‌تی که ناوه‌ڕۆکی سوسیالیستی و بڕێ جار مێتافیزیکیان هه‌یه له شێعری "دڵته‌نگی له به‌هه‌شت" دا ئه‌و تایبه‌تمه‌ندی فه‌لسه‌فی و مێتافیزیکییه به‌ر چاوه به شێوه‌یه‌ک که خوێنه‌ر ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ بیر کردنه‌وه له یه‌که‌م پرسیار"ئافراندن" و دواتر بێهووده‌یی... . شێعری "خۆزێ" ناودارتر‌ین شێعریه‌تی و ئه‌و شێعره گه‌ڕانه‌وه بۆ ته‌نیایی و ئاوێته بوونی ژیانی ئینسان له گه‌ڵ مۆدێرنیته‌یه، ئینسانی بی شوناس و نیهلیست، یان به قه‌وڵی ویوالدۆ سانتۆس شێعری خۆزێ ژیانی خه‌ماوی شاعیرمان له مۆدێرنیته نیشان ده‌دا. یه‌کێکی تر له تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی شێعری ئاندرادێ که‌ڵک وه‌رگرتنی زۆر له پاش و پێش کردن و دووپاته کردنه‌وه‌ی وشه‌کانه که له شێعری "له نێوان ڕێگادا" به ته‌واوی ده‌رده‌که‌وێ. شێعری "وه‌رزاکان"یش به هه‌مان شێوه ته‌نیایی ژیانی مرۆڤی سه‌رده‌ممان نیشان ده‌دا و جار به جارێکیش ده‌بێته پۆسته‌رێک.
“wc”
تو اين جنگ همه چي نابود شد
آره لعنتي، همه چي
حتي اون مستراح صحرايي كه
خيلي وقتا يادت مياُفتادم اونجا بودم.
پس با اين حساب، جنگ تو رو هم نابود كرد.
جنگ، چه گُهی بود.
خوب كاري رو كه بلد نيستي نباس انجامش بدي
اما هميشه اينطور نيس
يه وختايي
باس همون كاري رو كه بلد نيستي
انجامش بدي
اين درست همون لحظه اييه كه ريدي تو كارت.
شه‌وگارێک ده‌خوشێ – یه‌ڵمووم
سه‌رزه‌مینێک تاراو – ڕسکان
کڵپه‌ی گڕێک ده‌زێ ئه‌گه‌ر – دره‌خت.

شیمبۆرسکا-ش رۆیشت، هه‌واڵێکی ناخۆش بوو. به‌ڵام دوونیایه چی له گه‌ڵ ده‌کرێ؟ به قه‌وڵی حوسێن په‌ناهی: ته‌نیا مردنه به قه‌د یه‌ک به‌ش ده‌کرێ! راستیشی ده‌کوت، دوێنێ ئانجێلۆپۆلووس بوو، ئه‌ورۆش له بێده‌نگیدا شیمبۆرسکا، که‌سێک که به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌س نه شێت و شه‌یدای تریبۆن بوو نه ماندووی رێگای چاپخانه، به قسه‌ی خۆی هه‌ر شه‌ش حه‌وت ساڵ جارێک ره‌نگه کتێبێک بڵاو کاته‌وه. ته‌نیایی، هێمنی، بێده‌نگی و خۆ پاراستن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان له‌وانه‌یه باشترین وشه بن بۆ باس کردن له سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و هۆنه‌ره، هه‌ر چی لێی ده‌خوِێنمه‌وه که‌متر له گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌و ده‌وروبه‌ره نزیکایه‌تی تێدا ده‌بینم، شیمبۆرسکا خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆ هه‌موو که‌سی نه‌نووسی و بۆ هه‌موو که‌سیشی نه‌خوێنده‌وه، عاشقی مرۆڤه‌کان نه‌بوو به پێچه‌وانه جیهانی خۆش ده‌ویست، ده‌یکووت زۆر بوونی ئینسانه‌کان مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت که رۆژانه کۆمه‌ڵێكی زۆر له هه‌ژاریدا ده‌مرن، ره‌نگه مردنیشی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو.