دوایین شام
۱-
دوایین شام پردێک بوو نێوانمان
پردێک بۆ ڕۆیشتن، بۆ وێرانی
پردێک بوو نێوانمان
نه ده‌نگێک نه جه‌ده‌لێک
دوایین شام ڕوانین بوو بێده‌نگی بوو
۲-
خوێنێک له من‌دا جووڵه
هێڵی ماندوویی درێژ
شیرین‌هه‌وارترین کوێستان دوندی تۆ بوو
ڕازێک له من‌دا هاوار
هه‌سپی شه‌که‌ت شێ‌دار
شکۆدارترین زستان
به‌ژنی تۆ بوو.
۲۰۱۰
شێعری یه‌که‌م له ژێر کاریگه‌ری شێعرێکی ئانا ئاخماتووا نوسیومه، هه‌ر بۆ ئه‌ویش.
برچسب‌ها: شێعر, ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
+ ۱۳۹۱/۱۲/۱۵   ئالان عەرەب
|