شیمبۆرسکا

شیمبۆرسکا-ش رۆیشت، هه‌واڵێکی ناخۆش بوو. به‌ڵام دوونیایه چی له گه‌ڵ ده‌کرێ؟ به قه‌وڵی حوسێن په‌ناهی: ته‌نیا مردنه به قه‌د یه‌ک به‌ش ده‌کرێ! راستیشی ده‌کوت، دوێنێ ئانجێلۆپۆلووس بوو، ئه‌ورۆش له بێده‌نگیدا شیمبۆرسکا، که‌سێک که به پێچه‌وانه‌ی زۆر که‌س نه شێت و شه‌یدای تریبۆن بوو نه ماندووی رێگای چاپخانه، به قسه‌ی خۆی هه‌ر شه‌ش حه‌وت ساڵ جارێک ره‌نگه کتێبێک بڵاو کاته‌وه. ته‌نیایی، هێمنی، بێده‌نگی و خۆ پاراستن له کۆڕ و کۆبوونه‌وه‌کان له‌وانه‌یه باشترین وشه بن بۆ باس کردن له سه‌ر که‌سایه‌تی ئه‌و هۆنه‌ره، هه‌ر چی لێی ده‌خوِێنمه‌وه که‌متر له گه‌ڵ نووسه‌ری ئه‌و ده‌وروبه‌ره نزیکایه‌تی تێدا ده‌بینم، شیمبۆرسکا خوێنه‌ری تایبه‌تی خۆی هه‌یه، بۆ هه‌موو که‌سی نه‌نووسی و بۆ هه‌موو که‌سیشی نه‌خوێنده‌وه، عاشقی مرۆڤه‌کان نه‌بوو به پێچه‌وانه جیهانی خۆش ده‌ویست، ده‌یکووت زۆر بوونی ئینسانه‌کان مه‌ترسیداره به‌تایبه‌ت که رۆژانه کۆمه‌ڵێكی زۆر له هه‌ژاریدا ده‌مرن، ره‌نگه مردنیشی هه‌ر بۆ ئه‌و مه‌به‌سته بوو.
برچسب‌ها: شیمبۆرسکا, شێعر, نۆبێڵ, ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
درێژەی بابه‌ت