nuxte

لێستێر

 

 

 

"لێستێر"

جادووگەرێک کە لە سەر دار هەنجیرێک دەژیا

بە لێستێری گووت: ئاواتێک بخوازە تا وەدی بێنم

لێستێریش بە زرینگییەوە ئاواتی خواست دوو ئاواتی کەی هەبێ

ئەم جار بە هەر یەک لەو سێ ئاواتە

سێ ئاواتی کەی ئاوات خواست

ئاواتەکانی بوونە نۆ ئاوات جگە لە سێ ئاواتی پێشوو

ئەم جار بە هەر یەک لەو دوزادە ئاواتە

سێ ئاواتی کەی خواست

کە ژمارەی ئاواتەکانی گەییشت بە ٤٦ یان ٥٢ یان ...

بە هەر حال لە هەر ئاواتێکی کەڵکی وەرگرت

بۆ خواستنی ئاواتێکی تر

تا ژمارەی ئاواتەکانی گەییشت بە...

٥ میلیارد و هەوت میلیۆن و ١٨ هەزار و ٣٤ ئاوات

ئەم جار ئاواتەکانی پان کردەوە سەر زەوی و دەستی کرد بە چەپڵە لێدان و سەما کردن

هەڵبەزدابەز و گۆرانی وتن

ئاوات خواستن بۆ ئاواتی زیاتر

زیاتر و زیاتر

لە کاتیک دا دیتران پێ دەکەنین و دەگریان

ئەوینداریان دەکرد و خۆشەویستییان دەنواند

لیستێر لە نێوان ئاواتەکانی دانیشت

ئەوانی بە سەر یەک دا قەڵاچن کرد وەک تەپکە زێڕ و

دانیشت بە ژماردنیان تا...

پیر بوو

ئەم جار شەوێک ئەویان دۆزییەوە کە مردبوو

ئاواتەکانی لەدەوری دا قەڵاچن کرابوون

ئاواتەکانیان ژمارد

تەنانەت یەکیشی لێ ون نەبووبوو

هەموویان نوێ بوون و دەدرەوشانەوە

فەرموون چەند دانەیان لێ هەڵگرن

بە یادی لێستێریش بن

کە لە دونیای سێو ماچ و کەوشەکان

هەموو ئاواتەکانی بۆ خواستنی ئاواتی زیاتر حەرام کرد.

shel silverstein

 


برچسب‌ها: شێل سیلوێرستاین
+  ۱۳۹۲/۰۵/۱۰   ئالان عەرەب  |