یادداشت
کاتێک دم لێکدهنێن و هیچ ناڵێن وه‌ڕه‌زمان ده‌که‌ن و کاتێکیش وه زمان دێن گه‌پجاڕێک له خۆتان ساز ده‌که‌ن.
له بابه‌ت شاتوشووت وێژییه‌وه*
1- له پێش هه‌موو شتێکدا با فارس گووته‌نی ئاوێکی پاک به سه‌ر ده‌ستی بارتدا بکه‌ین و ده‌نگ هه‌ڵبڕین که: مه‌رگی نووسه‌ر کاتێک ده‌ست پێده‌کا که مه‌رگی شاتوشوووت وێژان ده‌ستی پێکردبێ، شاتوشووت وێژان قه‌ت نامرن ئه‌وان له په‌راوێزدا ده‌ژین و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی نوێتر خۆیان خویا ده‌که‌ن، ژیژه‌ک پێی وایه که "مه‌رگی نووسه‌ر " ته‌نیا ژیانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته که به دوو سه‌رده‌می کلاسیک و تووتالیتێردا به‌شی کردووه. کۆیله له سه‌رده‌می کلاسیک‌دا گوێ رایه‌ڵی ئه‌رباب بوو، چوونکا پێی وا بوو که ده‌بێ ئه‌رباب ستایش بکرێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ربابه و ئه‌رباب سه‌رو گه‌ردنێک له‌وان له سه‌رتره، نووسه‌ریش پێشتر وه‌ها پێگه‌یه‌کی هه‌بوو، ئه‌و ئیلهامی پێده‌کرا و ئافرێنه‌ر بوو، که‌واته ئه‌وه‌ی وا گرینگه مه‌به‌ستی نووسه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌ربابی نوێ ده‌ڵێ من زاته‌ن هیج نیم و من جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی "گه‌ل" شتێکی‌تر نیم، لێره‌دا تاک کاتێک وه‌ک "گه‌ل" ده‌ناسرێت که ره‌نگدانه‌وی ئه‌رباب بئافرێنێته‌وه، مێژوو ده‌ڵێ هیچ هێزێک که نوێنه‌ری "گه‌ل" بێت بوونی نییه، ئه‌ربابی نوێش ئه‌وه ده‌زانێت و درێژه‌ی پێ ده‌دا و ده‌ڵێ: به‌ڵام که‌سێک که دژی من بێت ئه‌وه دژی "گه‌له". که‌وایه "گه‌ل" شتێکه که من پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌م و دیاری ده‌که‌م. دوای تێیۆری مه‌رگی نووسه‌ر، ده‌ق هه‌ر ئه‌و شته دووپات ده‌کاته‌وه و به ئێمه ده‌ڵێ: من له خۆمدا هیچ نیم، من شتێک زیاتر له ئیراده‌ی گه‌ل نیم، من ئه‌و شته‌م که ئێوه هه‌ڵی ده‌هێنجن. که‌وایه نووسه‌ر نه‌مردوه و ته‌نیا به شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خۆی گۆڕیوه، نووسه‌ر چ پێمان خۆش بێ چ پێمان ناخۆش بێ له ده‌ق ده‌دوێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێکی شاراوه هه‌یه که قه‌ت گرینگی پێ نه‌دراوه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی شاتوشووت وێژانه، شاتوشووت وێژان چه‌واشه کارن، ئه‌وان له ده‌ق نادوێن ته‌نیا خوێنه‌ر بۆ لاڕێ ده‌بن، زۆر کات نووسه‌ر ناچاره که حاله‌تێکی سێهه‌میش بۆ "دوان" دابێن بکا که پێوه‌ندی به ده‌قه‌وه نییه، ئه‌ویش به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی شات و شووت وێژانه.
درێژەی بابه‌ت