
- هــــ، هــــ، هــــ، ...
به به‌رده‌م دوکانێکدا، که شامپۆ و سابوون و کرێم و بابه‌تی ئافره‌تان ده‌فرۆشێت، تێ ده‌په‌ڕیت. پیاوێک، له پشتی مێزێکه‌وه دانیشتووه. ژنێک، شامپۆیه‌کی به ده‌ستته‌وه‌یه و له‌به‌رده‌م پیاوه‌که‌دا وه‌ستاوه. ژنه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێک بخوێنێته‌وه، له شامپۆکه ورد ده‌بێته‌وه. به قسه‌یه‌ک که ژنه‌که ده‌یکات، پیاوه‌که ده‌که‌وێته پێکه‌نین. پشیله‌یه‌ک ده‌بینیت، له چاڵاوێکی چکۆله‌ی به‌رده‌م دوکانه‌که‌دا ئاو ده‌خواته‌وه. بیرت ده‌که‌وێته‌وه: به‌رله‌وه‌ی به به‌رده‌م ئه‌م دوکانه‌دا تێپه‌ڕیت، تینووت بووه.
ئه‌ژنۆت ژان ده‌کات. له‌سه‌ر کورسی به‌رده‌م باخێک داده‌نیشیت و بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌که‌یته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام که بێده‌نگیی ژووره‌کان ده‌هێنیته‌وه خه‌یاڵت، په‌شیمانی داتده‌گرێت. که ئیشێکت ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ست ده‌که‌یت ده‌ستت بێ له گرتنی جگه‌ره، ئه‌رکێکی دیکه‌ی نییه. جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنیت. ده‌نگی به‌رزی که‌سێک، سه‌رت پێ به‌رز ده‌کاته‌وه. که‌سه‌که، له شوێنێکی به‌رزه‌وه قسه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه ده‌کات. که‌سه‌که‌ی سه‌ره‌وه به‌وه‌ی خواره‌وه، که تۆ نایبینیت، ده‌ڵێت:...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۵/۲۳   ئالان عەرەب
|

"پیتر بیکسێل"
" ئیتر نامه‌وێ هیچ بزانم" پیاوێک ئه‌وه‌ی کوت که ئیتر نه‌یده‌ویست هیچ بزانێ.
ئه‌و پیاوه‌ی که ئیتر نه‌یده‌ویست هیچ بزانێ کوتی: " ئیتر نامه‌وێ هیچ بزانم"
وتنه‌که‌ی به‌دم خۆشه.
وتنه‌که‌ی هاسانه.
له‌وده‌مه‌دا ته‌له‌فوون زه‌نگی خوارد.
پیاوه‌ش له‌جیاتی ئه‌وه‌ی سیمه‌که‌ی ده‌رکێشێ و لێی کاته‌وه، کارێک که له ئه‌سڵ‌دا ده‌بوایه بیکردایه له‌به‌رئه‌وه‌ی نه‌یده‌ویست شتێک بزانێ، بیستۆکه‌که‌ی هه‌ڵگرت و نێوی خۆی گووت...
برچسب‌ها:
پیتر بیکسێڵ,
ئه‌نوه‌ر عهرهبدرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۱/۱۲/۰۴   ئالان عەرەب
|

یودوک سڵاو ده‌گه‌یه‌نێت
پیتێر بیکسێل
(1935- )
من هیچ شتێک له مامه یودوک نازانم. جگه له‌وه‌ی که مامی بابه گه‌وره بوو. نازانم قه‌لافه‌تی چۆن بوو، نازانم له کوێ ده‌ژیا، چ کاره بوو.
ته‌نیا نێوی ده‌زانم: یودوک.
که‌سی که‌ش به‌و ناوه ناناسم.
بابه گه‌وره هه‌میشه چیرۆکه‌کانی ئاوا ده‌ست پێ ده‌کرد: «ئه‌و ده‌م که مامه یودوک مابوو»، یا «کاتێک من بۆ سه‌ردان ده‌چووم بۆ لای مامه یودوک» یا «کاتێک مامه یودوک ویۆلۆنێکی به دیاری پێدام»...
برچسب‌ها:
چیرۆک,
پیتر بیکسێل,
ئه‌نوه‌ر عهرهبدرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۱/۰۶/۲۷   ئالان عەرەب
|
"خه‌ونه‌کانی سابوونێکی مه‌راغه‌ی ئه‌سڵ"
ئێستاش پێی وایه رۆژێک له رۆژان کچێک ده‌چێت بۆ حه‌مام و، خۆی ڕووت ڕووت ده‌کاته‌وه و به‌ژنی سپی و ساف و لووسی خۆی، به‌و ده‌شوات.
+ ۱۳۹۱/۰۵/۲۶   ئالان عەرەب
|
ڕژانه سه‌ر پێنج سوارا سه‌د سوار. دوای زۆر دژوار تێکهه‌ڵچوونێک، ده‌رباز بوو له مردن سوارێک بڵێ تا:
"ئاکامی شه‌ڕ چی بوو؟"
-شه‌ڕیان کرد شێرانه هه‌ر لا. ئێمه ما پێنج و له‌وانیش هه‌ر وا.
افسانه‌های کُردان/اُردیشانه سیسل،سیسیله سیسیل/نشر ثالث
+ ۱۳۹۱/۰۱/۳۰   ئالان عەرەب
|
سه‌گه‌کانی قه‌سابخانه
به‌ختیار حه‌مه‌سوور
نه‌ده‌کرا و کارێکی زه‌حمه‌ت بوو پێیان بگوترێ: ئه‌وه ته‌رمی کوڕه‌که‌تانه. ئه‌وه‌ی کار‌ی ئه‌م گوتنه‌ی پتر قورس کردبوو، ئه‌وه بوو: چۆن دایک و کچێک به‌ریته سه‌ر لاشه‌یه‌ک، که ته‌نیا ئێسكه‌كانی مابێته‌وه، ئێسکه‌کانیش، ورد و شکاو بن، پاشان بڵێی: فه‌رموون، ئه‌مه ئه‌و کوڕه‌یه ئێوه هه‌فته‌یه‌که سه‌رله‌دووی ده‌گه‌ڕێن. ئه‌و دایک و کچه له ماوه‌ی ئه‌و هه‌فته‌یه‌دا، ته‌واوی خزم و هاوڕێ و داووده‌زگه و مه‌یتخانه‌ی ئه‌م شاره‌یان له ونبوونی کوڕه‌که‌یان ئاگه‌دار کردبوو، ده‌وروبه‌ری شاریان پشکنی، شاره‌کانی دراوسێ و ته‌نانه‌ت په‌یوه‌ندییان به ده‌ره‌وه‌ی وڵاتیشه‌وه کرد. له گه‌ڕان وه‌ستان، بیریان کرده‌وه، نه‌بوو. له ڕێی ئه‌و ئێسکه شکاوانه‌ی لاشه‌که‌وه، به‌وه ده‌گه‌یشتی: کوشتنه‌که‌ی به تێڵا و به‌رد و شتی له‌و جۆره ئه‌نجام دراوه. په‌راسووه‌کانی شکێندرابوون و سه‌ر‌ی پانکرابوویه‌وه، ئێسقانی قاچه‌کانی، ورد کرابوون...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۰/۱۰/۱۴   ئالان عەرەب
|
کاتژمێر چوار و نیو
pdf
به تووڕه‌ییه‌وه په‌نجه‌ره‌که‌ی داخست و بۆ یه‌که‌م جار له سووچی دیواره‌که، له‌و جێیه‌ی هه‌میشه نانی لێ ده‌خوارد ده‌ستی دایه پێنووسه‌که‌ی و ئه‌وه‌ی وا به مێشکی داهات نووسی، یه‌که‌م جاریش بوو که راست له سووچی دیواره‌که له‌و جێیه‌ی وا بۆ هه‌میشه ده‌ستی کردبوو به نووسین خه‌وی لێکه‌وتبوو.
ئه‌و ده‌یزانی ئه‌گه‌ر بۆ ساتێکیش بێت تازه ناتوانێت بیدۆزیته‌وه، زۆر له‌وه پێشیش راست له‌و جێگایه‌ی وا خه‌وی لێ که‌وتبوو لێی گه‌ڕابوو، ئه‌وه‌ی هه‌بوو هه‌ر ئه‌وانه بوو که یه‌که‌م جار له سووچی دیواره‌که خستبوویه سه‌ر کاغز.
ته‌نیا تارمایی کاتژمێره که بوو که بێ پشو دان ده‌هات و ده‌رۆیشت، ئه‌وه یه‌که‌م جار بوو بیری له‌وه کردبۆوه که ده‌توانێت له کاتژمێره که‌دا بۆی بگه‌ڕێت، هه‌ر له‌و ساته‌وه‌ی که بۆ یه‌که‌م جار له سووچی دیواره‌که ده‌ستی دابوویه نووسین، چاوی بڕییه کاتژمێره‌که و به ده‌نگی چرکه چرکی ئه‌و خه‌وی لێ که‌وت...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۰/۰۳/۰۸   ئالان عەرەب
|
pdf

ها.../
5/0
گوێ‌گران و خوێنه‌رانی خۆشه‌ویستم، ئێستا که ده‌مهه‌وێت چیرۆکێکتان بۆ بگێرمه‌وه له سه‌رده‌میکی دووره وه هاتووم، سه‌رده‌مێک که ئینتێرنێت باوکی هه‌مووان بوو، خه‌لک ماندوو و مردوو پووڵه‌کانیان له ماڵێ وه واریز ده‌کرد، هه‌واڵه‌کانیش هه‌ر له ماڵێ وه ده‌بیسترا و زۆر شتی که‌ش هه‌ر له ماڵێ ده‌کرا
1
بابه گه‌وره‌م ده‌یگێڕاوه که مایاکان هۆزێک بوون له زه‌مانیی زووه وه باسیان له ڕووداوی گه‌وره کردبوو که به حیسابی باپیره ده‌بێته ساڵی 2012، من نازانم به‌ڵام رووداوی گه‌وره درۆ بوو، ئه‌وه باپیره ده‌یکوت. ئه‌و ده‌یگێڕاوه هه‌موو چاوه‌ڕوان بوو، ساڵ به ساڵ، مانگ به مانگ، رۆژ به رۆژ، تا له زستانه شه‌وێکی یه‌کجار درێژدا باپیره‌م خه‌وی لێکه‌وت...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۰/۰۳/۰۸   ئالان عەرەب
|