ژماره 13
کاتێک له‌و ژماره‌یه ڕاده‌مێنم، هه‌ست به چێژ ئازارێک ده‌که‌م.
"پرۆست"
1- کتێب و سۆزانییه‌کان ده‌توانین به‌رینه ناو پێخه‌فه‌وه.
2- کتێب و سۆزانییه‌کان زه‌مان له‌یه‌کدا هه‌ڵده‌به‌ستن، به سه‌ر شه‌ودا وه‌ک رۆژ، به سه‌ر رۆژدا وه‌ک شه‌و حوکم ده‌که‌ن.
3- نه کتێبه‌کان بایه‌خیک بۆ خولکه‌کان داده‌نێن و نه سۆزانییه‌کان. به‌ڵام ناسینی زیاتریان نیشان ده‌دا چه‌ند هه‌ڵه‌شه‌ن. هه‌ر سه‌رنجمان بۆ لایان ڕاکێشڕا، ده‌ست به ژماردنی خولکه‌کان ده‌که‌ن.
4- کتێب و سۆزانییه‌کان به‌رده‌وام له عه‌شقێکی نامراد له هه‌مبه‌ر یه‌کدا به سه‌ر ده‌به‌ن.
5- کتێب و سۆزانییه‌کان هه‌ر دوو که‌ڵه‌گای* تایبه‌ت به خۆیان هه‌یه، ئه‌و پیاوانه‌ی که له ڕێی ئه‌وانه‌وه رۆژانی خۆیان تێپه‌ڕ ده‌که‌ن؛ و جه‌زره‌به‌یان ده‌ده‌ن، له‌م باسه‌دا، که‌ڵه‌گای تایبه‌ت به کتێبه‌کان ره‌خنه‌گرانن.
6- کتێب و سۆزانییه‌کان له ڕێکخراوه گشتییه‌کاندا جێیان هه‌یه - خوازیاری هه‌رکیان خوێندکارانن.
7- کتێب و سۆزانییه‌کان- ئه‌و که‌سه‌ی وه‌چنگیان دێنێ، به ده‌گمه‌ن مه‌رگیان ده‌بینێ، به‌ر له‌وه‌ی عومریان کۆتایی بێ، شرت وگوم ده‌بن.
8- کتێب و سۆزانییه‌کان زۆریان حه‌ز لێیه به‌سه‌رهاتی خۆیانت بۆ بگێڕنه‌وه: له درۆ وتنداخۆنابوێرن. له ڕاستیدا، زۆربه‌یان، له ڕه‌وت و چۆنییه‌تی بابه‌ته‌که حاڵی نه‌بوون، ساڵگاڕیک وه‌دوای "دڵیان" که‌وتوون، رۆژێک له‌شێکی خرپن له هه‌مان جێ بۆ خۆ فرۆشتن راده‌وه‌ستێ که ته‌نیا بۆ "فێر بوونی ده‌رسی ژیان" وچانێکی گرتبوو.
9- کتێب و سۆزانییه‌کان کاتێ خۆیان ده‌نوێنن، پێیان خۆشه پشتت تێکه‌ن.
10- کتێب و سۆزانییه‌کان زاو زێیان زۆره.
11- کتێب و سۆزانییه‌کان –"راهیبه‌ی پیر-سۆزانی گه‌نج". کتێب گه‌لێک هه‌یه سه‌رده‌مانێک به‌دنێو بوون و ئێستا رێنوێنی جحێڵان.
12- کتێب و سۆزانییه‌کان شه‌ڕ و هه‌ڵاکانیان له پێش چاوی عاله‌م ده‌که‌ن.
13- کتێب و سۆزانییه‌کان – له یه‌کیاندا ژێرنووس و له‌ویتریاندا پاره له گۆره‌وی درێژه‌که‌ی دایه.
*مه‌به‌ست له که‌ڵه‌گا هه‌مان پیاوه که وه‌ک ده‌سته‌واژه‌ی باو به‌کارم هێناوه.
بنیامین پێی وایه هه‌موو رۆژی ده‌بێ بنووسین ته‌نانه‌ت ڕسته‌یه‌ک، ئه‌گه‌ر هیچمان ده‌س نه‌که‌وت با ده‌قه‌کانمان پاکنووس که‌ینه‌وه، به‌ڵام چێژێک له بنیامین نووسی دایه لای خۆمان که‌مه.
بنیامین، والتر/خیابان یک طرفه/ترجمه‌ی حمید فرازنده/۱۳۹۰/نشرمرکز
برچسب‌ها: بێنیامین, ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب