
پاشایه‌تی من، هی ئه‌م دنیایه‌یه
به‌ندیوان و سیاچاڵ و شمشێره‌کان
گوێ ڕایه‌ڵی فه‌رمانی منن که دوو جار، نایڵێمه‌وه.
که‌لامی من، ئه‌گه‌ر چی کورت، له ئاسنه...
برچسب‌ها:
بۆرخێس,
ئه‌نوه‌ر عهرهبدرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۱/۰۸/۲۶   ئالان عەرەب
|
ئه‌و رۆژه‌ی ده‌ستم دا وێبلاگ نووسی و تێكه‌ڵ به‌و جیهانه به‌ربڵاوه بووم، له‌و رۆژانه بوو که به هاسانی ده‌متوانی بابه‌تی باش بۆ خوێندنه‌وه له وێبلاگه‌کان دا هه‌ڵکڕێنم و چێژیان لێ وه‌رگرم، ئه‌وه له به‌خت و شانسی من بوو که پێش ئه‌وه‌ی ئاشنا به زۆر وێبلاگی که بم، ئه‌وان بناسم و به‌رده‌وام بیانخوێنمه‌وه. رۆژانێکی زۆر دوور نییه ئه‌وان رۆیشتوون و ته‌نیا چوار چێوه‌یه‌کیان له‌و رۆژانه جێ هێشتووه، ده‌بێ سه‌یر بێ به‌ڵام خه‌ریکه ورده ورده تووشی نۆستالۆژیایه‌کی وێبلاگی ده‌بم، ئیتر وێبلاگێکی وا نه‌ماوه بۆ سه‌ردان، زۆر له مێژه هامووشۆم که‌م کردۆته‌وه؛ پێویستیش نییه. بۆ منێک که خوێنه‌ری ئه‌و هه‌موو باسه گه‌رم و گوڕه بووم، بۆ منێک که به‌رده‌وام خه‌ریکی فێر بوون بووم لێیان، ئه‌سته‌مه بتوانم فێره شوێنێکی تر بم، بیریان ده‌که‌م، بیری نووسراوه‌کانیان، خه‌ونه‌کانیان، خولیاکانیان، ده‌بێ ئێستا خه‌ریکی چی بن، به کام کتێب دا سه‌ریان داگرتبێت، خه‌ون به چییه‌وه ده‌بین؟ هیچی ئه‌وانه نازانم ته‌نیا ئه‌وه نه‌بێ بیریان ده‌که‌م. بیری ئه‌وانه‌ی وا رۆیشتن و نه‌هاتنه‌وه، بیری ئه‌وانه‌ی وا ماون و ئه‌گه‌ر بڕۆن دڵته‌نگ ده‌بمه‌وه: بیری روانه که ئه‌ویندارانه ده‌یاننووسی، بیری خه‌ڵوه‌تخانه و شه‌و نووسه‌کانی سه‌ید قادر، بیری تاریک و روونی کاک بریا، بیری خه‌ونه‌کانی خه‌ونباز، بیری چزوو که فیلتێر کرا، بیری تارمایی کاک سوله‌یمان، بیری رێنێسانسی کاک که‌ریم، بیری که‌شکۆڵه‌که‌ی کاک کامران، بیری مه‌ودا، بیری گۆڤاره‌که‌ی کاک وێنس، بیری شیکاری کاک ره‌سوول، دوورگه‌ی کاک کاوه، دیرۆکی کاک تاهیر، وێنا و په‌سنای کاکه شا، کانی عه‌لی کاک عه‌لی و بیری...
+ ۱۳۹۱/۰۸/۱۷   ئالان عەرەب
|