nuxte

"من واڵت ویتمەنم"




"من واڵت ویتمەنم"
ن . و: ئەنوەر عەرەب

 

"سەرسامی مناڵێک"

 

بێدەنگ و سەرسام

ئەودەمەی وا کوریژگەیەک بووم

وەبیرم دێتەوە

هەر یەکشەمبە رۆژێک

وتاربێژی شار

بە کەلامی خۆی

وێنای دەکرد خودایەک

کە دایمە سەرقاڵی شەڕە

لە گەڵ عەبدێک، جووقەوارێک...

 

 

بۆ تۆ، ئەی دیمۆکراسی

 

وەرە، هەرمان دەکەم ئەم هەرێمە،

دەئافرێنم تۆرەمەیەک کە چاوی خۆرەتاو پێی نەکەوتبێت،

چێ دەکەم نیشتمانێکی خودایی و مەگنەتیکی،

بە ئەوینی هاوڕێیانم

بە ئەوینی تاهەتایی هاوڕێیانم.

وەک دارە ئەستوورەکانی قەراغ چەمەکانی ئەمریکا،

هاوڕێیەتی دەچێنم،

لەدرێژەی بەستێنی مەزن زەریاچەکان و سەرتاسەری سەوزەجاڕ،

باژێرانێکی  دانەبڕ دەئافرێنم کە دەست لە ملانی یەکن،

بە ئەوینی هەڤاڵان،

بە ئەوینی جوامێرانەی هەڤاڵان.

بە تۆی پێشکەش دەکەم ئەم شێعرە،

پێشکەش بە تۆ هۆ خاتوونە خۆشەویستەکەم! هۆ دێموکراسی!

ئەم لاوکانە بۆ تۆ دەچڕم، بۆ تۆ.

 

 

بۆ شارۆمەندێک

 

لە من شێعری دڵخوازت دەویست؟

شێعری هێمن و بێ گیانت دەویست؟

ئەوەی تا ئێستا هۆنیمەتەوەت، ناوێ؟

بەوەی تا ئێستا هۆنیمەتەوەت، ئیمان نییە؟

ئەو جۆرەی دەتهەوێ بهۆنمەوە جا بڕوا دەکەی؟

نەء، ئێستاش هەر وای دەهۆنمەوە.

-         من هامزای جەنگم!

ئاوازی سامناکی دەمب دەمبی دەهۆڵی مردووان

دەنگی بلاوێنی منە!

من عاشقی شین و شەپۆڕی جەنگم!

سەر لە بنا گوێی شیوەن،

بە خرۆش

ڕوونیای ئاهەنگی ناشتنی فەرماندەم...

وەک تۆ کەسێک

لە گەڵ شاعیرێکی وەک من چ­کار؟!

شێعرەکانم تووڕ دە

بەوەی وا دەیفامی هێور بە؛

پیانۆ.

من هێمنی بە کەس نادەم

تۆش قەت بروا بە من ناکەی.

 

 

بەرەی کۆنە سەربازان

 

بەرەی کۆنە سەربازان.

بەرەی سەرکەوتووان

بەرەی خاکێک کە ئامادەی شەڕە

بەرەی بەچۆک­داهێنەری گەلێ وڵات

بەرەی هەرمان

بەرەی دەمارگرژی

بەرەی ساویلکەیی

کە ئێستا مردووە.

بەڵام بەرەی سبەی،

بەرەی غایەلە و هەیاهوو

جگە لە یاسای خۆی

یاسایەک ناناسێ.

 

 

بۆ تۆ

 

هۆ غەوارە کە تێپەڕ دەبی

بەرەو لام وەرە و بخوازە

لە گەڵ من بپەیڤی

بۆ نابێ

لە گەڵ من بدوێی؟

بۆ نابێ لە گەڵ تۆ

بدوێم؟

 

 

دێڕی سەر گۆڕێک

 

چ دۆعایەکت بۆ بکەم، ئەی ئەو کەسەی وا لەم گۆڕەدا نووستووی؟

چ بەردێک، چ دێرێک لە سەر کێلانت هەڵکۆڵن هۆ مایەوەر؟

بێ ئاگام کە چڵۆن ژیای،

ئەوندە نەبێ کە پاکی عومرت بە ئاڵووێر تێپەڕ کرد لە ناو خێڵی کزیران

نە پیاوی ئازایەتی بووی، نە شانازی و نە پیاوی شەڕ.

 


سەرچاوە:

-          من والت ویتمن­ ام- ترجمە محسن توحیدیان- نشر روزگار- تهران١٣٩٠

-          روزنامە اعتماد-  شمارە ٢٦٩٣ - ١٢خرداد ١٣٩٢

 
*پێشتر لە سیروانی ژمارە ٧٥٩ دا بڵاو بۆتەوە.

 


برچسب‌ها: واڵت ویتمەن, شێعری ئامریکا
+  ۱۳۹۲/۰۹/۰۴   ئالان عەرەب  |