شێعر/ڕه‌زا عه‌لیپوور

"بمگرن، ئه‌گینا حه‌وت و حه‌وت ده‌كاته 77"*
كه‌چی هێشتا به شانمدا
ـ هیچا و هیچ سه‌یر ئه‌بم؛ ـ
به شانمدا ئه‌ڵێی زه‌وین نیگه‌ران دێت.
راننده خه‌مێكی له دڵدا هاشووره:
تا غاره‌تی جاده ئه‌بم.
«تۆ له به‌رگی رۆژنامه‌دا
ماتڵی كه‌سێكه و مچۆڵه كراوتر
تا ده‌ستی پیاوی پارك
ئه‌ی ده‌ستی پیاوی پارك
زه‌وی هێشتا ئه‌ستێره‌یه و
رۆژنامه نه‌ینووسی».
ئه‌وه‌ی په‌نجه‌ره‌ی خوڵقاند
دڵته‌نگه،
ئه‌وانه‌ی هه‌ناریان داهێنا
وه‌كوو رێ
شاعیر بوون!
له‌تێكم جاده‌یه و
رازی مسافرانی دواسه‌فه‌ر
كه‌سێك ئه‌مبا تا ئاقیبه‌ت؟
:پێ ـ كانم له خاڵی كۆتایی ئه‌م شیعرا
له خاڵی كۆتایی ئه‌م شیعرا نوقم ئه‌بم
كه نیگای قه‌ره‌جێك
به حه‌رفی مێخناكی ناو له‌پما
دهبڕیێت:؛
تا ئه‌به‌د له خۆتا ماتڵ به...
ـ خۆرنشین به خوێنمدا ده‌تلێته‌وه
میوه‌فرۆش
چه‌ن هه‌نارێك
نیگه‌رانه.
مزگێنی بۆ هه‌رچی ماعیره
ئه‌م رۆژانه
بێ شاعیریی خۆم تهی ئه‌كه‌م؛
مامۆستا پێمیهوت:
«چی چهنو چی چییه‌ی دنیایه له‌به‌ركه».
خه‌ڵكینه دوو سێ جار خۆرگهرمهو
سپاسی پێ ئه‌ده‌ین!
به‌داخه‌وه حه‌وت و حه‌وت ده‌كاته حه‌فتاو حه‌وت
گه‌لاوێژ هه‌ر ئه‌گری و هه‌میشه
منیش پڕ به نیگهرانو مرۆڤ ماندووم.
پاییزی ۸۰
*ئه‌م شێعره به‌شێکه له شێعرێکی درێژتر که له فستیڤاڵی گه‌لاوێژی ۶ دا خه‌ڵاتی یه‌که‌می وه‌رگرت.