
دوای چەند مانگ،کۆمەڵە چیرۆکی "لە چاوەڕوانی پیاوێکی کراس زەردی گوڵگوڵی دا" گەییشتە بۆکان؛ شێوەی چاپ بوونی ئەو کتێبە و چۆنییەتی هاتنی تا بۆکان بۆ خۆی داستانێکە بە قەرای کتێبێک، بەڵام ئێستە لێرەیە و ئەوەش یانی ئەوەی ئەو بارەشم لە کۆڵ بۆوە و دەکرێ بیر لە چیرۆکێکی تر بکەمەوە.
هیوادارم بگاتە دەست خوێنەرانی راستەقینەی چیرۆک.
+ ۱۳۹۴/۰۱/۱۱   ئالان عەرەب
|
کە من کوشتەی تەنافێک بم،*
داچۆڕاوە لە یادم دا.
کە من زیندان کە تۆ زێدان،
داچۆڕاوە لە زەینم دا.
کە من سەردار، کە تۆ هاوار،
داچۆڕاوە بە ئەوکم دا.
روخسارئاسا؛
تەنافێک هەر تۆ،
مەراقێک هەر تۆ.
کە من مەرگ بم؛
تەنافیش هەر تۆ،
مەراقیش هەر تۆ.
92/6/30
بۆکان
* ئەو دێڕەم لە وەفایی وەرگرتووە..
+ ۱۳۹۳/۱۲/۱۱   ئالان عەرەب
|

خوێنەری تارمایی كارەكتەرێكی ناو تارمایی رۆمانی (خوێنەری تارمایی) تازەترین بەرهەمی نووسەر و شاعیر ( غەمگین بۆڵی)یە. ئەم رۆمانە وەك نووسەر ئاماژەی بۆ كردووە، بەرهەمی چوار ساڵ ژیان لەگەڵ كارەكتەر و رووداوەكانی ناو رۆمانەكەیە. (خوێنەری تارمایی) خوێنەری ناو كتێبانە و گێڕەرەوەی تارمایییەكانیشە. ئەم كتێبە لەلایەن خانەی (موكریان بۆ چاپ و بڵاوكردنەوە، چاپ كراوە. دیزاینی بەرگ لەلایەن شێوەكار و شاعیر (ئاریان ئەبووبەكر) كراوەو دیزاینی ناوەشەوە هێمن خدر) كردوویەتی. سەبارەت بە ناونیشانی رۆمانەكە و بەرچاوروونییەك بۆ خوێنەران، غەمگین بۆڵی گوتی: " وەك لە دەركە دانێكی پێشوەختە بۆ رۆمانەكە، خوێنەر بەهیچ شێوەیەك بەرتارمایی نووسەر ناكەوێت، تەنانەت نووسەریش بەرتارمایی ئەو ناكەوێت. واتە هەردووكیان تەواوكاری یەكترین. یان دەشێت تارمایی وەك سەكۆییەكی شانۆگەریی بێت بۆ نمایشكردنی كارەكە. بۆیە هەوڵمدا بەر لە چاپ و بڵاوكردنەوەی، زۆر لەبارەیەوە نەنووسم. واتە بە پێش خوێنەر نەكەوم و خوێنەر خۆی بە پێش خۆی بكەوێت.
+ ۱۳۹۳/۱۲/۰۵   ئالان عەرەب
|
تا دەشنێتەوە پێستم، ژنێک خولیای
تا دەمرێتەوە ناوم، کێلێک وریای
وریای خەونێک تا روون
تا مەودایەک برین
تا زێی هەولێک ماندوو
تا دایکم
تا ژێی پێستێک زەریف
تا فیشقەی ئاوێک ئاسا
تا باوکم
تا دەشنێتەوە پێستی، ژنێک خولیای.
+ ۱۳۹۳/۱۱/۲۲   ئالان عەرەب
|
«حقيقت شعر، و حقيقتِ شعر مدرن علي الخصوص، نه در گزاره‌ها و عباراتِ سر راستش، بلکه در دشواري‌ها و معضلاتِ تکين‌اش، ميان‌برها و راه هاي فرعي، سکوت‌ها، وقفه‌ها و شکاف‌ها، و جوش‌خوردن‌ها و پيوستن‌ها، يافت مي‌شود.»
(حقيقت شعر. نوشته ميخائيل هامبورگر. نشر پنگوئن. 1963)
+ ۱۳۹۳/۱۱/۱۴   ئالان عەرەب
|

سانسۆر گۆری بابمانی گاوە، بە هەموو شێوەیەك خەریكە رەگئاژۆ دەكاتە ناو رۆحمانەوە و زەوقی بیركردنەوە و ئافراندمان تێدا كوێر دەكات. گەوجانەترین شتێك كە تا ئێستا لە زاری خەڵكییەوە دەمبیست و دەیبیستم ئەم دەستەواژە قۆڕەیە كە دەڵێ: لە بێدەرەتانی‌دا ئافراندن ساز دەبێ. كەس نییە بڵێ گەوج! تۆ و ئەوانەی وەك تۆ بیر دەكەنەوە خۆ تا ئێستا لە بێدەرەتانی‌دا بوون، دە پێم‌بڵێن چ غەڵەتێكتان كردووە وا پەیتاپەیتا وەك داركونكەرە مێشكی منتان گاوە؟ سانسۆر بێ ئەوەی خۆمان هەستی پێبكەین نمەنمە دەتكێتە ناو رۆحمانەوە و دەمانكاتە سانسۆرچییەكی كارامە و لەزەبر كە ئەستەمە تاقە یەك وشە لە پلەی دەرچێ.
ئێمە فێری شەڕ كردن نەبووین، لانیكەم فێری سووكەڵە هەڵوێستێكیش نەبوین، بەردەوام خەریكی هەڵاتن و دەور دانەوەین، پێمان وایە هەڵاتن زیرەكانەترین كارێكە كە لە ئێستادا دەتوانین بیكەین، بۆ هەڵاتن لە چنگی ئەم دێوەزمەیە دوو رێگەمان هەڵبژارد یان بابەتەكانمان بڵاو نەكردەوە یان پەنامان بردە لای چاپەمەنییە زەوق پیسەكانی باشوور تا به خێری خۆیان كتێبێكمان بۆ چاپ كەن، كتێبێك كە بەختەوەرانە و لە سایەسەری سانسۆرچییەكانی سەر سنوور ئاودیو نابێت و شانازی ڕشانەوەیەكمان نابێت كە هیچ دەستەكەمێكی نییە لە ڕشانەوە بە كاتی دیتنی دەقێكی هەڵپاچراو.
ئەدەبی فارس، ئەو ئەدەبە سووك و چرووكە لە چاو ئەدەبی جیهانی و ئەو دێوە قەبە و مل ئەستوورە لە چاو ئەدەبی كوردی لە بەرامبەر سانسۆردا هەڵنەهات و ڕووی نەكردە ئەفغانستان و گورجستان و... تا لەوێ بابەتەكانی چاپ بكا، دەقەكانیشی نەخستە سەر تاقە تا دەیان ساڵی بەسەردا تێپەڕێت و چاوەڕوانی رزگاردەر یان پەرجۆیەك بێت، ئەو شەڕی كرد و شەڕ دەكا. شەڕێك كە لە هەموو كەرەسەیەك كەڵك وەردەگرێ تا دەنگی خۆی بە گۆی ئەوانەی وا دەبێ بیبیسن رابگەیەنێ، لە رێگەی دەركردنی بەیاننامە، لە رێگەی نووسینی نامە، لە رێگەی دەركردنی گوڤار و سازكردنی ئەو هەموو ماڵپەڕە ئیلیكترونییە، هەر چەند لە واقع دا هیچ كاریگەرییەكی لە سەر لابردنی سانسور نەبووە و بگرە لە ئێستادا بە شێوەیەكی تەواو لە تاقەت بەدەر گوشاریان لە سەرە، بەڵام هیچ نەبێ نەیانهێشت لە خۆبان دا مۆرالی پیسی سانسۆرچییەتی سەر هەڵبدا و بو مێژووش بێ شتێكیان هەیە بو كوتن.
دەقی خوارێ نموونەیەكە لە سەدان نموونەی دژ بە سانسۆر كە لە لایەن شاملووی مەزنەوە بو وەزارەتی ئیرشادی ئەو كات ناردراوە.
+ ۱۳۹۳/۱۰/۲۵   ئالان عەرەب
|

پیاوێک لە خەو هەڵدەستێ و دەبینێ لە ناو ڕکەیەکی مەرگ دا وێڵ کراوە تا لە برسان و لە تینوویەتیان بمرێ. دەزانێ بە تاوانێک سزا دراوە بۆیە لەو ڕکەیەیان خستووە، بەڵام وەبیری نایاتەوە بە چ تاوانێک. لە بەرامبەریدا دوو ڕکەی تر هەڵواسراون. لە سەر تابلۆی یەکەمیان نووسراوە "دەست درێژکەر"، لە سەر ڕکەی دووهەمیش نووسراوە "قاتڵ". لە ڕکەی "دەست درێژکەر" دا لاشەیەکی بۆگەنکردووی تێدایە و لە ڕکەی "قاتڵیش" دا پیرەپیاوێکی بەرەو سەرەمەرگ. پیاوی چیرۆکی ئێمە ناتوانێ تابلۆی سەر ڕکەی خۆی ببینێت، بۆیە داوا لە پیرەپیاو دەکا بۆی بخوێنێتەوە تا بزانێ بە چ تاوانێک سزا دراوە. پیرەپیاو چاوێک لە تابلۆکە دەکا و بە نەفرەتەوە تفێک بە نێو چاوانی دا دەدا... چەند تەرکەدنیا بەوێ دا تێپەڕ دەبن. بە سەر مەیتی پیاوی "دەست درێژکەر" دا دۆعا دەخوێنن... نان و ئاو بە پیرەپیاو دەدەن... بەڵام کاتێ تاوانی پیاوەکە دەخوێننەوە. جیهان لە بەر چاویان رەش دادەگەڕێ و بە چاوی پڕ فرمێسکەوە ئەوێ بەجێ دێڵن... پاشان چەتەیەک دەگاتە لایان... بە ساردی چاوێک لە داگیرکەر دەکا. ئەو جار ڕکەی پیرەپیاو دەشکێنێ و لەوێدا ڕزگاری دەکا. پاشان دەچێتە سۆراغی ڕکەی پیاوی چیرۆکی ئێمە و تاوانەکەی دەخوێنێتەوە. چەتە بزەیەک دەنیشێتە سەر لێوی. پیاوەکەی ئێمەش بە دەمیەوە پێدەکەنێ. چەتە دەمانچەکەی دەردێنێ و دڵی پیاوەکە دەئەنگێوێ. پیاوی چیرۆکی ئێمە لە گیانەڵڵادا هاوار دەکا "تەنیا پێم بڵێ چیم کردووە." چەتە بێ ئەوەی وڵامی داتەوە، رێگەی خۆی دەگرێتەبەر و دەڕوا. دوایین قسەیەک کە لە زاری پیاوی چیرۆکەکەی ئێمە هاتە دەرێ ئەوە بوو کە: "ئاخۆ دەچم بۆ جەهەندەم؟" و دوایین دەنگێک کە گوێی لێ دەبێ پێکەنینی هێمنی چەتەیە.
بەشێکی کورت لە پیاوی باڵنجی مارتین مەک دۆنا
+ ۱۳۹۳/۱۰/۰۱   ئالان عەرەب
|
ئه‌م جیهانه وڵاتی ئێمه نیه.
با بڕۆین، هاوڕێم، ئه‌ی شیعر!
با ئه‌م سه‌رزه‌مینه جێ بهێڵین،
جیهانێکی دیکه له‌ولا چاوه‌ڕێی هه‌نگاوه ئاواره‌کانی ئێمه ده‌کا...
"فه‌رهاد پیرباڵ"
با دوایین منوام بێت ئێرە، با بۆ ساتێک تەنیا بۆ ساتێک لێتان دوور بم هاوڕێ خوێرییەکان.
+ ۱۳۹۳/۰۸/۱۳   ئالان عەرەب
|

زخمِ شَنگال را شبانه‌روز سرِ آرام گرفتن نیست.
شاید روزی فرا رسد که دردش آرام گیرد امّا زخمش هرگز التیام نخواهد پذیرفت.
تصاویرِ نمایان بر شبکه‌ها کابوس‌اند، شبانگهان شبیخونت می‌زنند،
بر سینه‌ات نشسته و نفرینت می‌کنند.
و اکنون پس از شنگال بر پیکرمان زخمی تازه دهن باز کرده است؛ زخم کوبانی...
+ ۱۳۹۳/۰۷/۲۹   ئالان عەرەب
|

ناوی ریچاردفۆردە و خەڵاتی پۆلیتزێر و پێنی بۆ ڕۆمانی
"رۆژی سەربەخۆیی" وەرگرتووە. تا
ئێستا نەمردووە، نووسەرێکی ئامریکاییە و
چەندین ڕۆمان و کورتەچیرۆکی بڵاو کردۆتەوە. وەک زۆر نووسەری کە پێی وایە دەبێ وا
بێ:
ژیانی هاوبەشی لە گەڵ کەسیک پێک بێنن کە پێی وابێ نووسەر
بوونیش خراپ نییە.
منداڵتان نەبێ.
ئەو رەخنانەی وا لە سەرتان دەنووسرێ مەخوێننەوە(ئەگەر هاتوو ڕۆژێك لە رۆژان نووسەرێکی کوردیش زاتی کرد و ئامۆژگاری بۆ نووسین دەبێ بڵێ مەردی خودا بن کەم داوا لە رەخنەگر بکەن لە سەرتان بنووسێ).
رەخنە مەنووسن. داوەری ئێوە بێ لایەن نابێ.
توڵحی بەیانی و ئاخروئۆخری شەو لە گەڵ خێزانتان شەڕەچەلەحانە
مەکەن.
کاتێ خەریکی نووسینن مەخۆنەوە و بە پێچەوانە.
هەراس بە ئیدیتۆرەکانتان هەڵمەگرن(کەس گوو بە کڵاوتان
ناپێوێ).
زەمی هاوکارەکانتان مەکەن.(دەبێ شتی وا!؟).
بۆ دیتران هیوای سەرکەوتن بخوازن بەڵکوو سوودێکی بۆ
خۆشتان هەبێ.
ئەگەر دەتوانن مەهێڵن کەس دڵساردتان کاتەوە.
تێبینی: زۆر
نابی گوێ بەو ئامۆژگارییانە بدرێ، لە بەر ئەوەی ناکرێ گوێ بە هەموو ئامۆژگارییەک
بدرێ!
+ ۱۳۹۲/۱۱/۲۹   ئالان عەرەب
|

"کانوونی نووسەرانی کوردستان" بەرهەمی
چەندین مانگ زەحمەت و تیکۆشانی بێپسانەوەی
یارانێکە کە بەردەوام کەڵکەڵەی ئەوەیان بووە ماڵپەڕێكی ڕێکوپێک و پوختوپاراو چێ
کەن تا ببێتە سەرچاوەیەکی جێ متمانە و بەسوود بۆ بەردەنگەکانی. ئەم کانوونە
چالاکییەکانی خۆی لە بوارێک‌دا قەتیس نەکردووە و هەولی داوە لە بوارە
جۆربەجۆرەکانی وەک ئەدەبیات فەلسەفە و زانست و مێژوو و کۆمەڵناسی و هتد خۆی بنوێنێ
و باشترین بابەتەکان بخاتە ڕووی بەردەنگەکانی. من پێموایە کانوونی نووسەرانی
کوردستان تا ڕادەیەک دەتوانێ پڕکەرەوەی ئەو بۆشاییانە بێت کە بەردەوام
هەستییان پێدەکەین و لە زۆر شوێندا وەک خەسارێک و حەسەرەتێک باسی لێدەکەین؛
بۆشایی نەبوونی ماڵپەڕێكی ڕێکوپێکی کوردی، بە تایبەت لە بوارگەلی وەک فەلسەفە و زانست
و ئەدەبی منداڵان و شانۆ و... نەبوونی پاڵپشتێكی بەهێز بۆ نووسەرانی کورد و هەروەها
نەبوونی میدیایەکی سەربەخۆ کە بڵاوکەرەوەی هەر دەنگێکی جیاواز بێت. دیارە ئەم
کانوونە ڕێگایەکی ئەستەم و دژواری لە پێشە بۆ ئەوەی لە بەرەو پێش بردنی ئامانجەکانیدا
سەرکەوێت و بتوانێ ئاستی چۆنییەتی بابەتەکانی رۆژبەرۆژ بەرز کاتەوە. وەک بە ناوەکەی
ڕا دیارە کانوونی نووسەرانی کوردستان موڵکی تاکەکەس نییە و بۆ هەموو
نووسەرانی کوردە، بۆیە بەردەوامی ئەم کانوونە مەیسوور نابێ مەگین بە گەلەکۆمەی
نووسەرانی کوردستان.
هەر لێرەوەی پیرۆزبایی ئەم بووژانەوەیان پێدەڵێم و هیوام بەردەوامیانە.
ئەدرەس:
"کانوونی نووسەرانی کوردستان"
+ ۱۳۹۲/۱۱/۲۱   ئالان عەرەب
|

ده‌سه‌ڵاتی بازاڕ، ده‌سه‌ڵاتێکی ڕه‌ها ئاراسته‌که‌ره، هه‌موو شته‌کان ده‌کات به ژماره و نرخیان له‌سه‌ر داده‌نێ، ئه‌مڕۆ بازار له جێی ئێمه بڕیار ده‌دا و بیر ده‌کاته‌وه، به کۆمه‌کی ژان بودریار ده‌توانین بڵێین: بازاڕ ئینسانه‌کانی کردووه به کاڵا به ده‌ست کاڵاکانه‌وه. ئه‌و مۆدێلانه‌ی ڕۆژانه ده‌گه‌نه بازاڕه‌کان و چاوی ئێمه به لای خۆیاندا ڕاده‌کێشن، که‌شێکیان سازاندووه، که تاک هێنده‌ی دیکه له تاکێتی خۆی دوور بکه‌وێته‌وه و هه‌نگاو ڕووه‌و کۆ بنێی. ئه‌وه‌نده‌ی بیر کردنه‌وه‌مان به لای دواین جۆری ئوتومبێل و قه‌نه‌فه و مۆبیلیاتی ناوماڵ و ئێکسیسوار و تا ده‌گات به پۆشاک و قاپ و په‌رداخ و بووکه‌ڵه و شته هه‌ره ورده‌کانی تری ڕۆژانه‌وه‌یه، هێنده ناپه‌رژێینه سه‌ر مه‌عریفه‌ی تاکه که‌سیی خۆمان، خه‌مێک له کورت و کوێریی دنیابینیمان ناخۆین، که ته‌نانه‌ت به‌رده‌می خۆیشمان به لێڵ و ته‌ماویی ده‌بینین. مۆد و کاڵاکان، ڕووبه‌رێکی به‌رفراوانیان له ژیانی ڕۆژانه‌مان گرتووه‌ته‌وه، زۆرجار خواردن و خواردنه‌وه ده‌بنه جێگره‌وه‌ی کاڵاکان، واته خه‌می تێربوونی سک، خه‌مێکه له پاش ڕازاندنه‌وه‌ی دیکۆر و په‌رده‌ی په‌نجه‌ره و گوڵی پلاستیکییه‌وه دێت...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۱۰/۱۰   ئالان عەرەب
|

١-
نە سیمایەک وێنا دەکەم
نە جوانوویەک دیناو
من کەناری هەر سەوزەیەک
ئاوم ئاو ئا...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۱۰/۰۴   ئالان عەرەب
|
کاتێ کە شێعر بیر دەکاتەوە
ئێمە شاعیران شتێک نین جگە لە شێعرەکانمان.
لانیکەم من وام. قسەی من هەمان شێعری منە. واتای ئەم قسەیە ئەوە نییە کە من شێعر
دەکەم بە هزر. نا! واتاکەی ئەوەیە: لە شێعردا من شێعر بیر دەکەمەوە و لە قسەکانم
دا شێعر بیر دەکاتەوە. ئەوە یانی: "شێعر-بیر-کردنەوە". نەک بۆ شێعر
بیر کردنەوە. روخساری منیش هەر ئەم فرموولە سازی دەکا. هەر کەس پەیڤی خۆیەتی...
ی.رۆ‌ئیایی
برچسب‌ها:
رۆ‌ئیایی
+ ۱۳۹۲/۰۹/۲۹   ئالان عەرەب
|
+ ۱۳۹۲/۰۹/۲۴   ئالان عەرەب
|

نووسین و وەرگێڕانی: ئەنوەر
عەرەب
"ئەمریکا خۆی داوەری
دەکا دەرفەتی پێ بدەن"، ئەوە قسەی گرینگ‌ترین شاعیری ئەمریکا واڵت ویتمەنە(١٨١٩-١٨٩٢)کاتێک شێعری
ئازادی بنیات نا و هەژانێکی لە ئەدەبی ئینگلیزی‌دا ساز کرد. شاعیرێکی یاغی کە گوتارێکی نوێی هێنایە ناو
ئەدەبی ئینگلیزی و لە ئازادی و دیموکراسی بە زمانێکی ساکار و دوور لە گەورەوێژی
دوا، شاعیرێک کە ستایشی دیموکراسی کرد و خۆی لە دڵی خەڵکیدا ئەگەرچی درەنگ بەڵام
هەرمان کرد. رەنگە یەکێک لە گرینگ‌ترین تایبەتمەندییەکانی شێعری ویتمەن هێنانە
ئارای "من" بۆ ناو شێعری ئینگلیزی بێت، منێکی گشتی و لیریک کە لە هەمان کاتدا
دەتوانێ منی نووسەر بێت دەتوانێ تۆی خۆێنەریش بێت و تەنانەت هەموو مرڤایەتیش بێت،
"سروودی خۆم" نموونەیەک لەو شێعرانەیە کە باس لە ئەزموون و
شووناسی تاکەکەسی نووسەر دەکا بەڵام لە هەمان کاتدا خوێنەر وا
هەست دەکا لە گەڵ ئەویەتی و بە خۆی دەگرێ.
واڵت ویتمن شاعرێکی قسە لە ڕوو و ڕاشكاو نووس
بوو، هەر ئەوەش بووە هۆی ئەوەی وەک شاعرێکی تابۆشکێن ناو دەربکا و ئەو پیرۆزییەی
لای رۆمانسینووسەکان ساز کرابوو تێک بشکێنێت. کاریگەری ویتمن لە سەر شاعیرانی
دوای خۆی وەک ئالێن گینزبێرگ و کارلۆس ویلیامز و ئێزرا پاوند و... حاشا هەڵنەگرە.
"چووزەرەی گیا" گرینگ‌ترین کتێبی ویتمەنە کە بە کەڵک وەرگرتن لە
زمانێکی کووچەبازاری و هێنانە ئارای دەستەواژەی نوێ و هەروەها قەرز وەرگرتن لە
وشەگەلی بیانی و زانستی رەوتێکی نوێی لە ئەدەبی ئینگلیزی‌دا ساز کرد؛ بە جۆرێک کە
دوای بڵاو بوونەوەی ئەم کتێبە جەنجالێکی زۆری لێ هەستا و وەک کتێبێکی سووک و بێ بایەخ چاوی
لێ‌کرا تەنانەت تا چەندین ساڵیش مافی بڵاو کردنەوەی پێنەدرا. هەر ئەو کتێبە دوای
ئەوەی یەکەم چاپی لێ بڵاو بۆوە ویتمن ٣٧ ساڵ پێیداهاتەوە تا بناخەی شێعری مۆدێرنی
ئامریکای پێ دابمەزرێنێ. بە گشتی دەتوانم بڵێم شێعری ویتمەن باس لە خۆڕاگری،
ڕەسەنایەتی، ئامانج، گەشبینی، سرووشت و هەروەها دیموکراسی دەکا.
کاتێک کە هەست دەکەی میجازی
شێعریت تێکچووە و ئیتر چێژ لە شێعر وەرناگری، لەو دەمەدا دەبی سپاسی مەزن پیاوێکی وەک
ویتمەن بکەی کە وەها شاکارێکی خوڵقاندووە...
برچسب‌ها:
واڵت ویتمەن,
شێعری ئامریکادرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۹/۰۴   ئالان عەرەب
|

ئێمە ئێستاش
لە دوورەوە
گوڵاڵەکانمان دەناسییەوە
هەنووکەش دەمانزانی
گەنم بۆ سەوز بوو
بۆ بەرەو زەردی چوو
بۆ هەڤاڵان لە ژێر باران دا مانەوە
بەڵام
ئێمە چاوەڕوان بووین
کەسێک لە کۆڵانەوە
بێت و بڵێ:
لە دەرێ باران دەبارێ.
تەرمی هەڤاڵانیان بۆ ناشتن برد.
ا.احمدی
+ ۱۳۹۲/۰۸/۰۴   ئالان عەرەب
|

هه‌نگامه‌یه‌ک بوو سه‌یر
مه‌رگ له دیوه‌خانه‌وه سه‌ری ده‌رکێشا.
هه‌رکه‌س شتێکی ده‌کووت
دایکم ده‌یکوت: خودام موبینی حه‌قه به هه‌ر
دوو چاوی خۆم بینیم
باوکم ده‌یکووت: هاهاهاها کچێ دیسان خه‌یاڵاتی
بووی
باپیره
ده‌یکووت: ساڵگارێکی زوو بوو، باش
له بیرم نه‌ماوه به‌ڵام ساڵگارێکی زوو بوو
باپیره وڕێنه‌ی ده‌کرد
پوورم سه‌رێکی ڕاوەشاند و کوتی: خودا عاقیبه‌تمان
به‌خێر کا؛ سه‌فی بووه
دادم سه‌رقاڵی مه‌لیله‌کانی ده‌ستی ده‌تریقاوه
و بیری بۆ لای شتێکی‌تر یان که‌سێکیتر ده‌چوو
کاکیشم یه‌کبه‌خۆی مرد.
photo: Edward munch
+ ۱۳۹۲/۰۷/۱۲   ئالان عەرەب
|
+ ۱۳۹۲/۰۶/۱۱   ئالان عەرەب
|

چه‌ند رۆژ له‌وه پێش هاورێیه‌که‌م "ا‌سفار کاتبان"ی ئه‌بووتورابی خه‌سره‌وی بۆ هێنام. رۆمانێکی کورتی 190 لاپه‌ڕه‌یی، خوێندنه‌وه‌ی زۆری نه‌خایاند و به رۆژو نیوێک خوێندراوه. ڕۆمانێک به پێکهاته‌یه‌کی قورس و قاییم، نووسه‌ر ڕۆمانه‌که‌ی به سێ ڕه‌وایه‌تی سه‌ره‌کی ده‌باته پێشێ: ره‌وایه‌تی شێخ یه‌حیای که‌نده‌ری و ئه‌حمه‌د به‌شیری له باره‌ی سوڵتان مه‌نسوور له سه‌رده‌می ئاڵی موزه‌ففه‌ر و ته‌یموورییان"سه‌ده‌ی هه‌شت"، ره‌وایه‌تی ئه‌ویندارانه‌ی کوڕه موسوڵمانێک به ناوی سه‌عیدی به‌شیری و کچه جوویه‌ک به ناوی ئیقلیما ئه‌یوبی له "ده‌یه‌ی په‌نجا؟" و ڕه‌وایه‌تی پیاوچاکێکی جووله‌که به ناوی شێدێرک به که‌ڵک وه‌رگرتن له ده‌قه پیرۆزه‌کانی وه‌ک ته‌لمووز و کتێبی عه‌هدی کۆن و هه‌روه‌ها دوو ڕه‌وایه‌تی ده‌ره‌کی: ڕه‌وایه‌تی زوڵفا جیمز و سوڵه‌یمان خانی کۆهه‌ن له سه‌فه‌رنامه‌ی زوڵفا جیمزدا و ڕه‌وایه‌تی زۆهره کارلۆس دایکی ئیقلیما؛ که هه‌ر کام له‌و ڕه‌وایه‌تانه به شێوه‌ی هاوته‌ریب یان گێڕانه‌وه له دڵی گێڕانه‌وه‌دا دێن و نووسه‌ر له فه‌نی ته‌علیق بۆ بردنه پێشی ڕۆمانه‌که‌ی که‌ڵکی وه‌رگرتووه. زمان له‌و ڕۆمانه‌دا ده‌وری سه‌رکی ده‌گێڕێ و نووسه‌ر به که‌ڵک وه‌رگرتن له شێوازه جۆراوجۆره‌کانی ده‌ربڕین"له‌حن" و که‌ڵک وه‌رگرتن له زمانی ئارکاییک به پشت به‌ستن به ده‌قه کلاسیکه‌کان و زمانی و سه‌رده‌می ئێستا به گه‌مه‌ی زه‌مانی یان کات ئاڵۆزی به قه‌وڵی تۆدۆرۆف چێژێکی تایبه‌ت به خوێنه‌ر ده‌به‌خشێ. به‌ڵام مه‌به‌ستی من لێره خوێندنه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه نییه به‌ڵکوو هه‌ست کردن به بۆشاییه‌ک له ڕۆمانی کوردیدایه که دوای خوێنده‌نه‌وه‌ی ئه‌و ڕۆمانه تووشی هاتم. هه‌ڵبه‌ت پێشتر زۆر له سه‌ر نه‌بوونی ده‌قێکی کۆنی کوردی ئه‌وتۆ باس کراوه و زۆربه‌مان ئه‌و پرسیاره‌مان لا درووست بووه، بڕێ جارێش کاتێک که‌سێک زمانی سووتاوه و وتوویه‌تی زمانی کوردی پێتانسییه‌ڵی نووسینی ڕۆمانی نییه یه‌ک به‌خۆمان هه‌ڵبه‌زیونه‌ته‌وه و به گژی‌دا چووین و وتوومانه ئه‌ی ڕۆمانه‌کانی به‌ختیار عه‌ڵی، ئه‌ی شیرزاد حه‌سه‌ن و ئه‌ی عه‌تا نه‌هایی و ئه‌ی و ئه‌ی و...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۶/۰۲   ئالان عەرەب
|

- هــــ، هــــ، هــــ، ...
به به‌رده‌م دوکانێکدا، که شامپۆ و سابوون و کرێم و بابه‌تی ئافره‌تان ده‌فرۆشێت، تێ ده‌په‌ڕیت. پیاوێک، له پشتی مێزێکه‌وه دانیشتووه. ژنێک، شامپۆیه‌کی به ده‌ستته‌وه‌یه و له‌به‌رده‌م پیاوه‌که‌دا وه‌ستاوه. ژنه‌که وه‌ک ئه‌وه‌ی شتێک بخوێنێته‌وه، له شامپۆکه ورد ده‌بێته‌وه. به قسه‌یه‌ک که ژنه‌که ده‌یکات، پیاوه‌که ده‌که‌وێته پێکه‌نین. پشیله‌یه‌ک ده‌بینیت، له چاڵاوێکی چکۆله‌ی به‌رده‌م دوکانه‌که‌دا ئاو ده‌خواته‌وه. بیرت ده‌که‌وێته‌وه: به‌رله‌وه‌ی به به‌رده‌م ئه‌م دوکانه‌دا تێپه‌ڕیت، تینووت بووه.
ئه‌ژنۆت ژان ده‌کات. له‌سه‌ر کورسی به‌رده‌م باخێک داده‌نیشیت و بیر له گه‌ڕانه‌وه ده‌که‌یته‌وه بۆ ماڵه‌وه، به‌ڵام که بێده‌نگیی ژووره‌کان ده‌هێنیته‌وه خه‌یاڵت، په‌شیمانی داتده‌گرێت. که ئیشێکت ده‌ست ناکه‌وێت، هه‌ست ده‌که‌یت ده‌ستت بێ له گرتنی جگه‌ره، ئه‌رکێکی دیکه‌ی نییه. جگه‌ره‌یه‌ک داده‌گیرسێنیت. ده‌نگی به‌رزی که‌سێک، سه‌رت پێ به‌رز ده‌کاته‌وه. که‌سه‌که، له شوێنێکی به‌رزه‌وه قسه له‌گه‌ڵ که‌سێکی دیکه ده‌کات. که‌سه‌که‌ی سه‌ره‌وه به‌وه‌ی خواره‌وه، که تۆ نایبینیت، ده‌ڵێت:...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۵/۲۳   ئالان عەرەب
|

ژیانی جەستەیی شاعیر لە سەدەی ئێمەدا گرینگی نییە؛ نووسینی شێعری سەردەمە کە گرینگی هەیە. بڕێ کەس لەم سەدەیەدا دەمێننەوە و هەنێ کەس لەم سەدەیەش دوا دەکەون و بڕێ کەسێش دەڕۆنە ناو سەدەکانی داهاتوو، ئەوە روانینی بەراهەنییە بۆ مەرگی شاملوو؛ نەمانی شێرکۆ بێکەس ئەگەرچی خەسارێکی گەورە بوو کە لە ئەدەب و کەلتووری ئەو گەلە درا، بەڵام دەقی شێعرەکانی شێرکۆ دەچنە خانەی ئەو دەقانەی وا بۆ سەدەکانی داهاتووش هەرمان دەمێننەوە و بەردەوام دەخوێندرێنەوە. شاعیرێک کە لە سەر پشتی شاعیرانی پێش خۆی هەستا و ڕوانینێکی نوێ و کەلتوورێکی تری شێعر نووسینی بۆ ئەدەبی گەلەکەی هێنا؛ کاریگەری شێرکۆ بێکەس تایبەت بە دەیەیەک یان سەدەیەک نابێ و هەر وەک چۆن بۆخۆی دەڵێ ڕێگای شێعری من لە کوردستانەوە دەست پێدەکا ڕێگای هەر شاعیرێکی گەنجیش لە شێعرەکانی شێرکۆوە دەست پێ دەکا، زێدەڕۆیی نییە ئەگەر بێژم لە سەتا نەوەدی پەپوولە شاعیرەکانی دوای شیرکۆ کاریگەرییان لێ وەرگرتووە و لە دەرەبەندی ئەوەوە هاتوونەتە دەرێ...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۵/۲۱   ئالان عەرەب
|

بەر لەوەی تێک بشکێ بە هەراسەوە هاواری کرد، ئەوە قسەی
بنیامینە لە بارەی بۆدلێرەوە، مرۆڤیکی پڕ لە ناتەبایی کە لەهەراس دا ژیا و لە هەراسیشی
نووسی. تەریک کەوتنەوە، تەنیایی، وەیلانی و...
هەمووی ئەوانە نەبوونە هۆی ئەوەی سارتر بڵێ: ئەو شیاوی ژیانێكی باشتر بوو؟"
شارێل بۆدلێر مەزن پیاوێک کە لە کاتی بڵاو بوونەوەی "گوڵانی رەنج"
تووشی هێرشی بێ ئامانی دەزگای حوکمی و سانسۆر هات، بۆدلێر لە جوانی نادوێ بەڵکوو
لە دزێوی و ناشیرینی، لە ساردییەکی تاڵ دەدوێ، لە تووڕەیی، لە ناخی بریندار و
تاریکی مرۆڤ دەدوێ، لە نەخۆشی، لە رق و کین لە وەحشەت، لە هەرچی خەڵک لێی بسڵەمێتەوە
دەدوێ، بۆدلێر بە واقع مرۆڤێکی ترۆماتیک بوو کە لە کۆمەلگەیەکی ترۆماتیک دا دەژیا،
مرۆڤێکی ئازار چێشت‌و و ناکام. لە شێعرەکانی وەڕەزی دەبینی، مەرگ و ترس دەبینی، هەر
ئەوەش بووە هۆی ئەوەی بچێتە ناو ڕیزی شاعیرانی وەک لۆرد بایرۆن و گۆتییە و هۆگۆ بە
گوتەی خۆی، کە بێ گومان لەوانیشی تێپەڕاند، شاعیرێک کە لە بارەی شیوازی کاری خۆی بە
دایکی دەڵێ: ئێوە دەزانن کە من بۆ ئەدەبیات و هونەر ئامانجێکی غەوارە لە گەڵ
ئەخلاق قاییلم..."،. باوکی شێعری مۆدێرن، شاعیرێک کە هەر شاعیرێک پێویستە لێی
ورد بێتەوەو بیخوێنێتەوە، رەنگە شێعری "مەستی کەن" گرینگ‌ترین شێعری
بۆدلێر نەبێ و ئایتێمەکانی شێعرێکی مۆدێرنی پێوە دیار نەبێ بەپێچەوانەی
شێعری"ڕێبوارێک"، بەڵام رۆحی خەیام وارانەی ئەو شێعرە هانی دام
بیخوێنمەوە...
برچسب‌ها:
شارل بۆدلێردرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۵/۱۷   ئالان عەرەب
|
"بۆ کاک عەزیز مەحموودپوور "

جادووگەرێک کە لە سەر دار هەنجیرێک دەژیا
بە لێستێری گووت: ئاواتێک بخوازە تا وەدی بێنم
لێستێریش بە زرینگییەوە ئاواتی خواست...
برچسب‌ها:
شێل سیلوێرستایندرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۵/۱۰   ئالان عەرەب
|
ئەگەر خۆت تەرخانی
بەرهەمێک کەی، بەرهەم بۆ شوێنێکت دەبا، نوختەیەک، شوێنێک کە بەرهەم نەلواوی خۆی
ئەزموون دەکا.
بەو پێیە، بەرهەم
جۆرێک ئەزموونە. بەڵام "ئەزموون" چ مانایەکی دەتوانێ بێ؟ لە بەشێكی دەفتەرەکانی
مالت، ریلکە دەنووسێ: "بەیت-ەکان، دێڕی شێعر، کوڵی دەروون نین، ئەزموونن. بۆ
نووسینی بەیتێک، بۆ ئافراندنی دێڕێک، دەبێ گەریدەی زۆر شاران بی و ببینی خەڵکان و
زۆر شتی کەش..." لە گەڵ ئەوەش، مەبەستی ریلکە ئەوە نییە کە بەیتێک، دێڕێک،
نیشاندەری کەسایەتی چڕ‌وپڕ بێت. بیرەوەرییەکان پێویستن، بەڵام بۆ ئەوەی لە بیر
چنەوە. تا لەو فەرامۆشییە، لە بێدەنگییەکی مەند و خوازەیی، وشەیەک لە دایک بێت:
یەکەم وشەی بەیتێک، یەکەم پیتی دێڕێك. مانای ئەزموون دەتوانێ ئاوا بێت: پێوەندەی
لە گەڵ بوون و لە نێوان ئەو پێوەندییەشدا، سەر لە نوێ خۆ ساز کردنەوە، نوێ کردنەوەی
خۆمان. ئەزموونێک، تووش بوونێک کە نادیارە
و ناڕوونیش دەمێنێتەوە.
برچسب‌ها:
موریس بلانشۆ
+ ۱۳۹۲/۰۵/۰۲   ئالان عەرەب
|

ن:یه‌دووڵلا رۆ‌ئیایی
و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
وه‌ک وتوویانه هاته‌نووسی، هزرین نییه. ئه‌رێ، له پاش هزرێک نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت چ نییه جگه له هزر. هاته چه‌مکی "له‌پڕی" له خۆده‌گرێ، به‌ڵام زۆریش له‌پڕدا نییه. چوونکا، له‌پڕ وێژی به‌مانای ناهزر وێژی نییه. به‌م پێیه ئه‌وان، هاته-کان، ئه‌و قسانه‌ی که ده‌یکه‌ن، یان له گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن، یان ئێمه تێیاندا ده‌یدۆزینه‌وه، هاته-ن به‌ڵام هه‌میشه خوویا نین. هاته له خوویا ده‌سڵه‌مێته‌وه، له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی ناکۆکه، خۆی له کتوپڕدا ده‌وێ، ڕه‌نگه له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه که ئه‌م هاتانه، به‌رله‌وه‌ی بخرێنه پاڵ ئاشکراکانه‌وه، ویستوویانه دژواز بن (وێڕای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن یان ئێمه پێیان ده‌ده‌ین)، و له ده‌ق دا نما-یه‌ک بگرن جارێک نه‌خوێندراو جارێک ناخوێندراو. هه‌رچه‌ند به بانگهێشتی من هاتوون، هه‌رچه‌ند من له‌وانم گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وان وڵامی بانگهێشتی منیان داوه‌ته‌وه، به له‌زتر له بانگهێشتی من. به‌وحاڵه‌ش ده‌ڵێی شتێک، نه‌ڵێین له چاوه‌ڕوانی، به‌ڵکوو له ئاره‌زوویان تێدابووه، هێزێک که ئه‌وانی به‌ره شانۆ و پێش شانۆ ڕاو ناوه، له هاته‌دا ئاره‌زوو هه‌یه.
به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه هاته-م هێشتا نه‌ناسیوه. نه ئه‌و و نه ئاره‌زوو. به‌ر له‌وه‌ش له گه‌ڵ هاوڕێیانی شاعێرم تاوتاو هاته-م ئه‌زموون ده‌کرد، له‌و شێعره هاوبه‌شانه‌ی وا له گه‌ڵ یه‌ک و لای یه‌ک ده‌ماننوسی: له گه‌ڵ فرووغ، شاملوو، شاهروودی، بادیه‌نشین، ئیسلامپوور، ئیلاهی، ئه‌حمه‌دره‌زا ئه‌حمه‌ده‌ی و...، جه‌وهه‌ره‌که‌یمان، به‌ڵام، له پێرفۆرمانسی پازده‌ی ئۆکتۆبری 1994 له مووزه‌ی بێرنه ناسی: جه‌وهه‌ری ڕووداو.
هه‌وێنی درووس بوونی ئه‌م هاتانه، ئه‌م هه‌وێنه بێ شكڵانه، له ساڵی 1994 و زۆرینه‌یان دواتر له ساڵه‌کانی 2000، گاگا سه‌ریان هه‌ڵدێنا و پاژێکی تریان ده‌دۆزییه‌وه. له کوێ؟ شوێنێک له زه‌یندا: سێوێک ده‌که‌وێ. گۆیه‌کی بێقه‌رار که له گه‌ردوونه ده‌که‌وێته ده‌ر.
له کاتی هاته-دا ئه‌وه‌ی به زه‌ین ده‌گا به بانگهێشتی هه‌ر ئه‌و شته‌یه وا به زه‌ین گه‌ییشتووه یان گه‌ییشتبوو، هاته نووسی، بڕێ‌جار، گه‌ییشتن به‌و گه‌ییشتوانه‌یه که بانگهێشت له نه‌هاتووان ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌بردنێکه. هاته، به‌ڕێوه‌بردنی نڤیسینه. خۆگه‌ڕی ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆگه‌ڕی ده‌ستێکه که ده‌ست بۆ پاشکه‌وته‌کانی زه‌ین ده‌با، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ری خه‌ڵک و له ژێر نیگای دووربیندا بێ...
برچسب‌ها:
یه‌دووڵڵا رۆ‌ئیایی,
هاتهدرێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۳/۱۷   ئالان عەرەب
|
"بمگرن، ئه‌گینا حه‌وت و حه‌وت ده‌كاته 77"
كه‌چی هێشتا به شانمدا
ـ هیچا و هیچ سه‌یر ئه‌بم؛ ـ
به شانمدا ئه‌ڵێی زه‌وین نیگه‌ران دێت.
راننده خه‌مێكی له دڵدا هاشووره:
تا غاره‌تی جاده ئه‌بم.
«تۆ له به‌رگی رۆژنامه‌دا
ماتڵی كه‌سێكه و مچۆڵه كراوتر
تا ده‌ستی پیاوی پارك
ئه‌ی ده‌ستی پیاوی پارك
زه‌وی هێشتا ئه‌ستێره‌یه و
رۆژنامه نه‌ینووسی». ...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۳/۱۳   ئالان عەرەب
|

عه‌تر
که عه‌تر له خۆمان ده‌ده‌ین، بێ ئه‌وه‌ی بمانه‌وێ، بۆ ڕازی کردن و سه‌رنجڕاکێشانی ئه‌وی تره، هه‌ر وه‌ک ژاک لاکان پێکاویه‌تی: "ئاره‌زووی من، ئاره‌زووی ئه‌وی دییه." به سه‌رنجڕاکێشان و چڕ کردنه‌وه‌ی نیگای ئه‌وی تر له‌سه‌ر خۆمان، جگه له‌وه‌ی که نیازمانه بوونی خۆمان بۆ ئه‌وی تر ده‌ربخه‌ین و بیسه‌لمێنین قه‌باره و قورساییمان هه‌یه، مه‌به‌ستێکی دیکه‌مان نییه. شه‌ڕی سه‌ره‌کی و گه‌وره‌ی ئینسان له ژیاندا، سه‌لماندنی بوونی خۆیه‌تی له به‌رانبه‌ر ئه‌وانی تردا. هه‌ستی بۆن کردن له ئێمه‌دا، هه‌ستێکی به‌تاڵ و بۆشه، کاتێک که‌سێک به ته‌نیشتماندا تێپه‌ڕ ده‌بێ و خۆی عه‌ترڕێژ کردووه، ئیتر ئه‌م هه‌سته به‌تاڵ و بۆش نامێنێته‌وه. که عه‌تر له پۆشاکه‌کانمان ده‌ده‌ین، ده‌مانه‌وێ به‌وی تر بڵێین: ها سه‌یرکه! منیش هه‌م...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۲/۲۷   ئالان عەرەب
|

بێده‌نگییه‌ک به‌رهه‌می خۆره‌تاوه و بێده‌نگییه‌کیش ئاکامی سێبه‌ر/ ئالبێر
کامۆ
ڕۆژێک کچۆڵه‌یه‌ک داوای له باوکی کرد چیرۆکێکی بۆ بگێڕێته‌وه باوکیشی چیرۆکی
کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێك داوای له باوکی کرد چیرۆکێكی بۆ بگێڕێته‌وه و باوکیشی
چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێک داوای له باوکی کرد چیرۆکێکی بۆ بگێڕێته‌وه
و باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێک داوای له باوکی کرد چیرۆکێكی
بۆ بگێڕێته‌وه باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێک داوای له باوکی
کرد چیرۆکێکی بۆ بگێڕێته‌وه و باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که...
کاتێ چیرۆکه‌که ته‌واو بوو، کچۆڵه‌که کوتی: نێوی ئه‌و کچۆڵه‌یه چی بوو؟
باوکی کوتی: کێها کچۆڵه؟
کچۆڵه‌که کوتی: ئه‌و کچۆڵه‌یه‌ی وا ڕۆژێك داوای له باوکی کرد چیرۆکێکی بۆ
بگێڕێته‌وه و باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێک داوای له باوکی
کرد چیرۆکێکی بۆ بگێڕێته‌وه و باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ گێڕاوه که ڕۆژێک
داوای له باوکی کرد چیرۆکێکی بۆ بگێڕێته‌وه و باوکیشی چیرۆکی کچۆڵه‌یه‌کی بۆ
گێڕاوه که...
وسوسه/میدیا کاشیگر/چاپ یکم/1371/نشر آرست
برچسب‌ها:
میدیا کاشیگر,
چیرۆک,
وه‌رگێران,
ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
+ ۱۳۹۲/۰۲/۱۶   ئالان عەرەب
|

زانستی میتۆلۆژی (Mythology) یا ئوستووره‌ناسی، ده‌توانێ زۆر له به‌شه نادیاره‌کانی
مێژوویی و پێش‌مێژوویی کوردستان بخاته روو. کاتێک ئوستووره‌ناسان باس له سیستمی
ئوستووره‌یی یۆنانی، بابێلی، سوومێڕی، هێندی، ئێرانی و... ده‌که‌ن، ئه‌م پرسیاره دێته
گۆڕێ که بۆچی کورد که له نه‌ته‌وه کۆنه‌کانی سه‌رووی مێزۆپۆتامیایه، هیچ جێگه و
پێگه‌یه‌کی له نێو توێژینه‌وه‌کان‌دا بۆ دیاری نه‌کراوه و توێژه‌ران و نووسه‌رانی
کوردیش تا ئێستا که‌متر ئاوڕیان لێ‌داوه‌ته‌وه؛ ئه‌م بێده‌نگییه ره‌نگه به هۆی
گۆڕانی ناوی نه‌ته‌وه‌یه‌ک بێ وا به درێژایی مێژوو هه‌میشه به «کورد» ناودێر نه‌کراوه؛
یا شوناس و پێناسێکی سه‌ربه‌خۆی نه‌خولقاندووه، یان به پێی ئه‌وه‌ی که زمانی کوردی
بێ‌بڕانه‌وه ژێرچه‌پۆکه‌ی زمانی ده‌سه‌ڵات بووه و وه به‌ر چاو نه‌هاتووه و
شاردراوه‌ته‌وه و سامانه کولتوورییه‌که‌ی به ناوی خۆیه‌وه تۆمار نه‌کراوه، ئه‌گینا
ره‌نگه خه‌تای خۆمان بێ که بڕوامان به هه‌بوونی «میتی کوردی» نه‌بووه و یان چاوه‌ڕێی
ئه‌م و ئه‌و بووین، بێن و بۆمان وه‌گه‌ڕ خه‌ن. هه‌رکام له‌م هۆکارانه راست بێ،
ئێستاش دره‌نگ نه‌بووه و کاتی ئه‌وه هاتووه ده‌روویێک له‌م بواره‌دا بکه‌ینه‌وه...
درێژەی بابه‌ت
+ ۱۳۹۲/۰۱/۳۰   ئالان عەرەب
|