nuxte

...

ئەگەر خۆت تەرخانی بەرهەمێک کەی، بەرهەم بۆ شوێنێکت دەبا، نوختەیەک، شوێنێک کە بەرهەم نەلواوی خۆی ئەزموون دەکا.

بەو پێیە، بەرهەم جۆرێک ئەزموونە. بەڵام "ئەزموون" چ مانایەکی دەتوانێ بێ؟ لە بەشێكی دەفتەرەکانی مالت، ریلکە دەنووسێ: "بەیت-ەکان، دێڕی شێعر، کوڵی دەروون نین، ئەزموونن. بۆ نووسینی بەیتێک، بۆ ئافراندنی دێڕێک، دەبێ گەریدەی زۆر شاران بی و ببینی خەڵکان و زۆر شتی کەش..." لە گەڵ ئەوەش، مەبەستی ریلکە ئەوە نییە کە بەیتێک، دێڕێک، نیشاندەری کەسایەتی چڕوپڕ بێت. بیرەوەرییەکان پێویستن، بەڵام بۆ ئەوەی لە بیر چنەوە. تا لەو فەرامۆشییە، لە بێدەنگییەکی مەند و خوازەیی، وشەیەک لە دایک بێت: یەکەم وشەی بەیتێک، یەکەم پیتی دێڕێك. مانای ئەزموون دەتوانێ ئاوا بێت: پێوەندەی لە گەڵ بوون و لە نێوان ئەو پێوەندییەشدا، سەر لە نوێ خۆ ساز کردنەوە، نوێ کردنەوەی خۆمان. ئەزموونێک، تووش بوونێک کە  نادیارە و ناڕوونیش دەمێنێتەوە.


برچسب‌ها: موریس بلانشۆ
+  ۱۳۹۲/۰۵/۰۲   ئالان عەرەب  |