"هاته، جه‌وهه‌ری ڕووداو"

"هاته، جه‌وهه‌ری ڕووداو"
ن:یه‌دووڵلا رۆ‌ئیایی
و: ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
وه‌ک وتوویانه هاته‌نووسی، هزرین نییه. ئه‌رێ، له پاش هزرێک نایه‌ت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی وا له گه‌ڵ خۆی ده‌یهێنێت چ نییه جگه له هزر. هاته چه‌مکی "له‌پڕی" له خۆده‌گرێ، به‌ڵام زۆریش له‌پڕدا نییه. چوونکا، له‌پڕ وێژی به‌مانای ناهزر وێژی نییه. به‌م پێیه ئه‌وان، هاته-کان، ئه‌و قسانه‌ی که ده‌یکه‌ن، یان له گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن، یان ئێمه تێیاندا ده‌یدۆزینه‌وه، هاته-ن به‌ڵام هه‌میشه خوویا نین. هاته له خوویا ده‌سڵه‌مێته‌وه، له گه‌ڵ چاوه‌ڕوانی ناکۆکه، خۆی له کتوپڕدا ده‌وێ، ڕه‌نگه له‌و سۆنگه‌یه‌وه‌یه که ئه‌م هاتانه، به‌رله‌وه‌ی بخرێنه پاڵ ئاشکراکانه‌وه، ویستوویانه دژواز بن (وێڕای ئه‌وه‌ی له گه‌ڵ خۆیان ده‌یهێنن یان ئێمه پێیان ده‌ده‌ین)، و له ده‌ق دا نما-یه‌ک بگرن جارێک نه‌خوێندراو جارێک ناخوێندراو. هه‌رچه‌ند به بانگهێشتی من هاتوون، هه‌رچه‌ند من له‌وانم گێڕاوه‌ته‌وه. ئه‌وان وڵامی بانگهێشتی منیان داوه‌ته‌وه، به له‌زتر له بانگهێشتی من. به‌وحاڵه‌ش ده‌ڵێی شتێک، نه‌ڵێین له چاوه‌ڕوانی، به‌ڵکوو له ئاره‌زوویان تێدابووه، هێزێک که ئه‌وانی به‌ره شانۆ و پێش شانۆ ڕاو ناوه، له هاته‌دا ئاره‌زوو هه‌یه.
به هه‌موو ئه‌وانه‌شه‌وه هاته-م هێشتا نه‌ناسیوه. نه ئه‌و و نه ئاره‌زوو. به‌ر له‌وه‌ش له گه‌ڵ هاوڕێیانی شاعێرم تاوتاو هاته-م ئه‌زموون ده‌کرد، له‌و شێعره هاوبه‌شانه‌ی وا له گه‌ڵ یه‌ک و لای یه‌ک ده‌ماننوسی: له گه‌ڵ فرووغ، شاملوو، شاهروودی، بادیه‌نشین، ئیسلامپوور، ئیلاهی، ئه‌حمه‌دره‌زا ئه‌حمه‌ده‌ی و...، جه‌وهه‌ره‌که‌یمان، به‌ڵام، له پێرفۆرمانسی پازده‌ی ئۆکتۆبری 1994 له مووزه‌ی بێرنه ناسی: جه‌وهه‌ری ڕووداو.
هه‌وێنی درووس بوونی ئه‌م هاتانه، ئه‌م هه‌وێنه بێ شكڵانه، له ساڵی 1994 و زۆرینه‌یان دواتر له ساڵه‌کانی 2000، گاگا سه‌ریان هه‌ڵدێنا و پاژێکی تریان ده‌دۆزییه‌وه. له کوێ؟ شوێنێک له زه‌یندا: سێوێک ده‌که‌وێ. گۆیه‌کی بێقه‌رار که له گه‌ردوونه ده‌که‌وێته ده‌ر.
له کاتی هاته-دا ئه‌وه‌ی به زه‌ین ده‌گا به بانگهێشتی هه‌ر ئه‌و شته‌یه وا به زه‌ین گه‌ییشتووه یان گه‌ییشتبوو، هاته نووسی، بڕێ‌جار، گه‌ییشتن به‌و گه‌ییشتوانه‌یه که بانگهێشت له نه‌هاتووان ده‌که‌ن. به‌ڕێوه‌بردنێکه. هاته، به‌ڕێوه‌بردنی نڤیسینه. خۆگه‌ڕی ده‌ست نییه، به‌ڵام خۆگه‌ڕی ده‌ستێکه که ده‌ست بۆ پاشکه‌وته‌کانی زه‌ین ده‌با، به تایبه‌ت ئه‌گه‌ر له به‌رامبه‌ری خه‌ڵک و له ژێر نیگای دووربیندا بێ.

"ته‌خته‌ی ڕه‌ش له هاته"
"ته‌خته‌ی ڕه‌ش له هاته‌ی-1"
له ساتی درێژی هه‌ڵکۆچ
دییه‌م له سڵ ده‌قووچێنم و
ڕیگا په‌ڕاوێز له گه‌ڵ خۆی ده‌با
ئه‌و ده‌مه‌ی هێڵ ڕووداو ده‌گرێ
ئێره ئه‌و‌ێ ده‌گرێ و
لای ده‌ق ئه‌وه‌ی ده‌مێنێته‌وه
لای سارا ده‌مێنێته‌وه.
شوێن پێی ون، ڕۆییوی پێ، هێماکان
به مه‌ڵبه‌ندێکه‌وه جێ ده‌مێنێ و
مه‌ڵبه‌ندێک مه‌ڵبه‌ند ده‌خوا
هه‌ڵکۆچ نه‌بوونه
هه‌ڵکۆچ شوێنێکه
هه‌ڵکۆچ شوێنێک کاتێکه
وه‌لانانی ئامانج، گه‌ییشتنی نه‌گه‌ییشتن
له ساتی درێژی هه‌ڵکۆچ هیچ کات
کاتژمێر هه‌رمان نییه
هه‌رمان کاتژمێر نییه
هه‌رمان کات نییه
ته‌بای درێژی سات مه‌به‌ست بێ خوست ده‌مێنێ
مه‌به‌ست هه‌میشه مه‌به‌ست ده‌مێنێ و
په‌راوێز دایمه له‌یلان.
"ته‌خته‌ی ڕه‌ش له هاته‌ی-2"
له له‌ونی مه‌ندی هه‌ڵکۆچ، چاو
هه‌ڵوه‌دا ده‌کا تاس
وه لاپه‌ڕه پاڵپشتی له کیس ده‌دا،
چه‌شنی ژێرنه‌خشێک ژێر نه‌خش
چه‌شنی زه‌وییه‌ک زه‌وی
ئه‌و ده‌مه‌ی که به‌رامبه‌ر پشته‌و،
ڕوو ده‌کا
له نیگایه‌کی خایه‌ن
که دیتنم نه‌دیتنم لێمی ده‌ستێنێ
کاتی تێپه‌ڕینی سیله له سنوور
شه‌له‌شه‌ل، شکاو، ناله‌بار
که هه‌ر چی دیتنییه من
به نه‌دیتن ده‌یبینم
حه‌یرانی زه‌ینی خۆم.
ته‌بای خود بمێنه، ته‌بای خودی ون بوو له خود، ته‌بای ئه‌و خوده دووره،
له وێرانی چاوی ئهویترت بمێنه
سڵ له چاو که
به‌رپرسی نه‌دیتنی خود، کوێر
به دییه‌ت خه‌یانه‌ت که
سه‌عات بکه!
بڕێک له بڕێکی خۆت
بۆ په‌راوێز دانێ
قه‌راغی ده‌ق
نیگای تۆ ته‌واوی تۆ نییه.
"ته‌خته‌ی ڕه‌ش له هاته‌ی -3"
چاو لێده‌که‌م
بینین ده‌نووسم
ڕووداو ده‌نووسم
خه‌یاڵ، کاڵ نییه
خه‌یاڵی کاڵ ده‌نووسم
شکه‌ست ده‌نووسم
وڕی و هه‌راسی دۆست،
دووژمن له گه‌ڵ من دێ
جنێو و نێو له گه‌ڵ یه‌ک دێن
هه‌ڵاتن ده‌نووسم
ڕاوی ڕوون
گیر
و
دار ده‌نووسم
هه‌ڵاتن له هه‌ڵاتن ده‌نووسم
له نێوان کۆڵان ئه‌و منه
له نێوان کۆڵان من نێچیری ئێمه و من
کۆڵان ته‌رحی ئالۆزی هه‌ڵاتن
ڕاوی ڕوخسار، ڕوخساری ڕاو
"ته‌خته‌ی ڕه‌ش له هاته‌ی -4"
هه‌ڵدێم
پێشتر له خود
پێشتر له له‌ش
من و له‌ش هه‌ر دوو هه‌ڵدێین
هه‌ردوو برق هه‌ردوو با
هه‌ردوو برق و با
هه‌ردوو گه‌رده‌لوولی چه‌و
هه‌ڵدێین
له لای یه‌ک
پێشتر له خود و پێشتر له له‌ش
وه‌ک بیر له پاڵی بیر
دانووام
له سه‌ر نیمکه‌ت
نه‌بوونی پیت، عه‌زابی من
نیمکه‌ت شوناسی عه‌زاب ده‌بێ
تاوی له‌ش
بێ تاوی له‌ش
قسه رووتم ناکاته‌وه
نێوانی مست وه‌شان
نێوانی وه‌شان مست
جنێو و نێو له‌گه‌ڵ یه‌ک دێن
تانه و تا له گه‌ڵ یه‌ک
تا ده‌بمه‌وه جووت پێڵوو
وه له ده‌نگی وه‌شان ده‌نگ ده‌بم دوو پیت دوو وانا
ده‌ستی ره‌ت
له لێو که تێپه‌ڕ بێ
بینای پیت
به سه‌ر لێو وێران ده‌بێ
ددان نووسراو ده‌س نووس
له سه‌ر ته‌خته پیتێکی ناوانا ده‌خوێنمه‌وه
نیمکه‌ت
وانا
نیمه که‌ت
ناوانا
نێوان مست تۆز خۆر ده‌بێ
--------------------------------------------------------------
فه‌رهه‌نگۆک:
هاته: له‌ناکاو، وتنی شێعر یا وته‌یه‌ک له پڕدا.
هه‌ڵکۆچ: ڕۆیشتن
وانا: خه‌تێ که باش ده‌خوێندرێته‌وه
نیمکه‌ت: چوارپایه‌یه‌کی درێژه بۆ له سه‌ر دانیشتنی دوو یا چه‌ند که‌س
ئه‌م بابه‌ته پێشتر له گۆڤاری ڕامان ژماره ۱۹۳ دا بڵاو بۆته‌وه.
برچسب‌ها: یه‌دووڵڵا رۆ‌ئیایی, هاته