یادداشت
ئه‌نوه‌ر عه‌ره‌ب
کاتێک دم لێکدهنێن و هیچ ناڵێن وه‌ڕه‌زمان ده‌که‌ن و کاتێکیش وه زمان دێن گه‌پجاڕێک له خۆتان ساز ده‌که‌ن.
له بابه‌ت شاتوشووت وێژییه‌وه*
1- له پێش هه‌موو شتێکدا با فارس گووته‌نی ئاوێکی پاک به سه‌ر ده‌ستی بارتدا بکه‌ین و ده‌نگ هه‌ڵبڕین که: مه‌رگی نووسه‌ر کاتێک ده‌ست پێده‌کا که مه‌رگی شاتوشوووت وێژان ده‌ستی پێکردبێ، شاتوشووت وێژان قه‌ت نامرن ئه‌وان له په‌راوێزدا ده‌ژین و به‌رده‌وام به شێوه‌یه‌کی نوێتر خۆیان خویا ده‌که‌ن، ژیژه‌ک پێی وایه که "مه‌رگی نووسه‌ر " ته‌نیا ژیانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته که به دوو سه‌رده‌می کلاسیک و تووتالیتێردا به‌شی کردووه. کۆیله له سه‌رده‌می کلاسیک‌دا گوێ رایه‌ڵی ئه‌رباب بوو، چوونکا پێی وا بوو که ده‌بێ ئه‌رباب ستایش بکرێ، له به‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌و ئه‌ربابه و ئه‌رباب سه‌رو گه‌ردنێک له‌وان له سه‌رتره، نووسه‌ریش پێشتر وه‌ها پێگه‌یه‌کی هه‌بوو، ئه‌و ئیلهامی پێده‌کرا و ئافرێنه‌ر بوو، که‌واته ئه‌وه‌ی وا گرینگه مه‌به‌ستی نووسه‌ر بوو، به‌ڵام ئه‌ربابی نوێ ده‌ڵێ من زاته‌ن هیج نیم و من جگه له ره‌نگدانه‌وه‌ی ئیراده‌ی "گه‌ل" شتێکی‌تر نیم، لێره‌دا تاک کاتێک وه‌ک "گه‌ل" ده‌ناسرێت که ره‌نگدانه‌وی ئه‌رباب بئافرێنێته‌وه، مێژوو ده‌ڵێ هیچ هێزێک که نوێنه‌ری "گه‌ل" بێت بوونی نییه، ئه‌ربابی نوێش ئه‌وه ده‌زانێت و درێژه‌ی پێ ده‌دا و ده‌ڵێ: به‌ڵام که‌سێک که دژی من بێت ئه‌وه دژی "گه‌له". که‌وایه "گه‌ل" شتێکه که من پێناسه‌ی بۆ ده‌که‌م و دیاری ده‌که‌م. دوای تێیۆری مه‌رگی نووسه‌ر، ده‌ق هه‌ر ئه‌و شته دووپات ده‌کاته‌وه و به ئێمه ده‌ڵێ: من له خۆمدا هیچ نیم، من شتێک زیاتر له ئیراده‌ی گه‌ل نیم، من ئه‌و شته‌م که ئێوه هه‌ڵی دههێنجن. که‌وایه نووسه‌ر نه‌مردوه و ته‌نیا به شێوه‌یه‌ک ده‌سه‌ڵاتی خۆی گۆڕیوه، نووسه‌ر چ پێمان خۆش بێ چ پێمان ناخۆش بێ له ده‌ق ده‌دوێ، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتێکی شاراوه هه‌یه که قه‌ت گرینگی پێ نه‌دراوه، ئه‌ویش ده‌سه‌ڵاتی شاتوشووت وێژانه، شاتوشووت وێژان چه‌واشه کارن، ئه‌وان له ده‌ق نادوێن ته‌نیا خوێنه‌ر بۆ لاڕێ ده‌بن، زۆر کات نووسه‌ر ناچاره که حاله‌تێکی سێهه‌میش بۆ "دوان" دابێن بکا که پێوه‌ندی به ده‌قه‌وه نییه، ئه‌ویش به‌رپه‌رچ دانه‌وه‌ی شات و شووت وێژانه.
2- شاتوشووت وێژان بێ به‌ڵگه قسه ده‌که‌ن ئه‌وان له "دوان" دا ناتوانن بێ پشت به‌ستن به کێشه ده‌روونییه‌کانی خۆیان باس له شتێک بکه‌ن، نووسه‌ر لێره‌دا ناچاره که رۆڵی پێغهمبهڕێک بگێڕێ. ئه‌گه‌ر چی ناتوانێت شاتوشووت وێژان له لاڕێ ده‌ر کا، به‌ڵام ده‌توانێت، خه‌ساره‌کانی ئه‌و ئافاته که‌م کاته‌وه، ره‌زا به‌راهه‌نی له "طلا در مس"دا ده‌ڵێ، فه‌ریدوون تهوهللی و هاوڕێکانی گه‌وره‌ترین خه‌یانه‌تیان به ئه‌ده‌بی فارسی کرد له به‌ر ئه‌وه‌ی پێشیان گرت له گه‌شه و نشه‌ی ئه‌ده‌بی و ئه‌و فه‌زای پێشکه‌وتنه‌یان خاو کرده‌وه، شاتوشووت وێژان فه‌ریدوون تهوهللی نیین به‌ڵام زیانه‌خورۆ-ن، هه‌ر نووسه‌رێک ده‌توانێ یه‌ک ڕێ یا چه‌ندین ڕێ ده‌ست نیشان کا تا خوێنه‌ر بتوانێت له‌نێوان سێ خاڵی 1- بۆچوونی نووسه‌ر 2- بۆ چوونی خۆی 3- بڵمه‌بڵمی شاتوشووت وێژان دا مافی هه‌ڵبژاردنی هه‌بێت، ئه‌وه بۆ چوونی منێکی نووسه‌ره که ده‌توانێت ڕێگه به شاتوشووت وێژی بگرێ له به‌ر ئه‌وه‌ی ئێمه ناتوانین لمبۆز له ده‌می که‌س ده‌ین. له ئه‌ده‌بی گه‌لانی جیهان دا شتێک هه‌یه به نێوی ئه‌ده‌بی به‌راوردکارانه(؟)/ادبیات تطبیقی/ comparative literature/ که له به‌ستێنێکی به‌ربڵاودا خۆی ده‌دۆزێته‌وه و زۆر لکی لێ که‌وتۆته‌وه، ئه‌ده‌بی به‌راوردکارانه توێژینه‌وه له سه‌ر پێوه‌ندی، کاریگه‌ری و ئاڵ و گۆڕه زمانییه‌کانی ئه‌ده‌بی گه‌لان له سه‌ر یه‌کتر ده‌کا، به‌ڵام ئێمه ده‌زانین که رۆحی گه‌ڕان و توێژینه‌وه له ئێمه‌دا لاوازه! ئه‌ی چی بکه‌ین من پێم وایه به لابردنی لایه‌نی "زه‌مانی" و "جوغرافی" ده‌توانین له بازنه‌یه‌کی بچووکتردا ئه‌و هه‌وله تاقی بکه‌ینه‌وه و وه‌ک ئه‌زموونێک بۆ هه‌ولێکی مه‌زنتر چاوی لێ که‌ین، ئه‌ویش پیاده کردنی ئه‌و هه‌وله له نێو ئه‌ده‌بی ناوخۆ دایه، با دیسان بازنه‌که ته‌نگتر که‌ینه‌وه‌و له سه‌ر دوو ده‌ق پیاده‌ی که‌ین ڕه‌نگه ئه‌و گریمانه‌یه لای خوێنه‌ر ساز بێت که خه‌ریکی داڕشتنی بۆچوونێکی بێ بنه‌مام؟ نا ئه‌وه هه‌مان کار بوو که ژولیا کریستوا به پشت به‌ستن به باختین کردی و "نێوان ده‌قی" له نێو زگی ئه‌و باسه‌دا ئافراند، له بیرمان نه‌چێت ئه‌وه له گه‌ڵ "هه‌ڵسه‌نگاندنی ئه‌ده‌بی" جیاوازی هه‌یه و ده‌توانین کاریگه‌ری هونه‌ره‌کانی تریشی له سه‌ر شیکاری که‌ین، کاتێک شاتوشووت وێژان باس له لاسایی کردنه‌وه ده‌که‌ن هیچ به‌ڵگه‌یه‌کیان نییه بۆ قسه‌کانیان، که‌وایه ئه‌وه خوێنه‌ری کارامه‌یه (ده‌توانێ ره‌خنه‌گریش نه‌بێ) ده‌توانێ بۆ قسه‌کانی به‌ڵگه به شێوه‌ی زانستی بدۆزێته‌وه، ئه‌وه‌ی من باسم لێکرد یه‌کدانه له شێوه‌گه‌لی دۆزینه‌وه‌ی به‌ڵگه‌یه بۆ سه‌لماندنی قسه و خۆ پاراستن له شاتوشووت وێژی.
3- شاتوشووت وێژان به دۆزینه‌وه‌ی یه‌که‌م ئه‌رباب خۆیانی پێ "ڕه‌حه‌ت " (ئاماژه به خاڵی یه‌که‌م) ده‌که‌ن. ئه‌وان ئهربابێکیان ده‌وێ که "ڕه‌حه‌ت"یان کات، ئه‌ربابێک که نه‌توانێت "ڕه‌حه‌ت"یان کات ئه‌ربابێکی خراپه، فرۆید له وتاری "ورای اصل لذت" باس له‌وه ده‌کات ئه‌وان ناتوانن "ڕه‌حه‌ت" بوونیان وه‌دره‌نگ بخه‌ن، ئه‌وان به یه‌که‌م که‌ره‌سه خۆیان "ڕه‌حه‌ت "ده‌که‌ن، که‌ره‌سه‌ی ئه‌وان بۆ "ڕه‌حه‌ت" بوون شاتوشووت وێژییه، ئه‌وان لێره‌دا شاتوشووت وێژانن.
*له‌وه ده‌چێ پاشگری "وێژ" پێویست نه‌بێت.