هه‌ژار
1ـ بۆ نیشان‌دانی مێکانیسمه‌کانی گه‌شه کردنی زمان ده‌کرێ که‌ڵک له دوو ته‌مسیلی جودا وه‌ربگرین:
یه‌که‌م: وه‌رزشکارێک که به ئه‌نجام‌دانی به‌رده‌وامی هێندێک جووڵه‌ی دیاریکراو ڕۆژ ده‌گه‌ڵ رۆژ زیادتر کار به ماسوولکه‌کانی ده‌کا. (له‌م ته‌مسیله دا ئیمکان و ده‌ره‌تانه‌کان هه‌ر ئه‌وانه‌ی پێشوون به‌ڵام خاوه‌نه‌که‌ی ناهێڵی پووچه‌ڵ بنه‌وه)
دووه‌م. بازرگانێک که ڕۆژ ده‌گه‌ڵ ڕۆژ ده‌سمایه‌که‌ی زیادتر ده‌کا و پاره‌ی تازه‌ی پێ ده‌هێنێته‌وه. (له‌م ته‌مسیله دا مێکانیسمیک به‌کار هاتووه که به هۆیه‌وه ده‌ره‌تانه‌کان زیادتر ده‌بن)
زمانێکی زیندوو بۆ ده‌سته‌به‌ر کردنی گه‌شه و هه‌ڵدانی خۆی عاده‌ته‌ن له هه‌ر دوو مێکانیسمی گۆڕین که‌ڵک وه‌رده‌گرێ.
2ـ مه‌رجی پێویستی جێ‌به‌جێ‌بوونی هه‌ر دوو مێکانیسمی سه‌ره‌وه ئه‌وه‌یه که‌شی باس و خواسی زمانه‌وانی که‌شێکی به‌رته‌سک نه‌بێ وکه‌شێکی هه‌رده‌م ڕوو له ته‌نینه‌وه بێ. له‌و که‌شه دا ده‌کرێ دوو ئاراسته‌ی جودا، بوونیان هه‌بێ: یه‌که‌م؛ ئاراسته‌ی ته‌وسیفی و دووه‌م؛ ئاراسته‌ی ته‌جویزی. هه‌ر کام له‌و ئاراستانه کارکردی خۆیان هه‌یه. به‌گوێره‌ی ئاراستی ته‌وسیفی سامانی دۆزراوه و نه‌دۆزراوه‌ی زمان کۆ ده‌کرێنه‌وه. به‌گوێره‌ی ئاراسته‌ی ته‌جویزیش دروست و نادروست لێک جودا ده‌کرینه‌وه.
3ـ خراپ‌ترین دۆخ بۆ زمانێکی دیاری‌کراوی ئه‌وه‌یه باسی زمانه‌وانی تێی‌دا پووچه‌ڵ و بێ‌هێز بکرێ و له‌وه‌ش مه‌ترسی‌دار تر ئه‌وه‌یه هه‌ڵه نووسین تیۆریزه بکرێ (بڕواننه وتاری" زمان‌زانین"ـ ی به‌ختیار عه‌لی ـ قسه‌کردن له لایه‌نی به‌هێز و بێ‌هیزی ئه‌و وتاره ده‌رفه‌تێکی تر ده‌خوازێ)تیۆریزه کردنی هه‌ڵه نووسین به‌و مانایه‌یه ڕه‌خنه گرتن له هه‌موو بوارێك‌دا کرده‌یه‌کی ڕه‌وا و بووژێنه‌ره‌وه بێ به‌ڵام له بواری خودی باسی زمانی‌دا کرده‌یه‌كی ناڕه‌وا و زیادی و له‌خۆڕا بێ!
4ـ زمانی زانستیش له دۆخێکی له‌باری وا دا سه‌رهه‌ڵ‌ده‌دا که نه باسی تیۆریکی زمانه‌وانی به‌ربه‌ستی بۆ ساز بکرێ و نه به شێوه‌ی به کرده‌وه زمان پاسیڤ بمێنێته‌وه و ماسوولکه‌کانی خاو بنه‌وه. ئاکتیڤ کردنی به‌کرده‌وه‌ی زمان به‌و مانایه‌یه که له به‌کارهێنانی زمان له بواره جۆرواجۆره‌کان‌دا و یه‌ک له‌وان له بواری زانستی‌دا نه‌پرینگێێنه‌وه. تێزێکی زۆر ناڕاست هه‌یه ده‌ڵێ کاتێک بابه‌تێک بۆ نموونه به زمانی فارسی و به وه‌رگێرانێکی ڕه‌وان له‌به‌رده‌ست‌دا هه‌یه وه‌رگیرانی ئه‌و بابه‌ته به‌زمانی کوردی کارێکی به‌که‌ڵک نییه. ئه‌و که‌سانه‌ی بڕوایان به‌و تێزه هه‌یه هه‌ر به‌ته‌نیا ده‌روه‌ستی تێگه‌یشتنی خودی بابه‌ته‌که‌ن و ده‌روه‌ستی گه‌شه و هه‌ڵدانی زمان نین.
5ـ وه‌رگێرانی به لێشاوی بابه‌ته‌کان به بێ چاوه‌دێری ئه‌و زمانزانانه‌ی به شێوه‌ی ته‌جویزی، پاک و پیس لێک جودا ده‌که‌نه‌وه، نه‌ک هه‌ر یاریده‌ی به‌ره‌وپێش‌چوونی زمان نادا بگره ئالۆزتریشی ده‌کا و تووشی بارێکی تراژیکی ده‌کا.ئه‌وه دۆخێکه به‌داخه‌وه زمانی کوردی له‌و دیو زیادتر و له لای خۆشمان تا راده‌یێکی مه‌ترسی‌دار تووشی بووه.
تێبینی۱: ئه‌م بابه‌ته‌ی کاک هه‌ژار له پێوه‌ندی ئه‌و وتاره دایه.
تێبینی۲: ئه‌و نووسراوه‌یه له وێبلاگی ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بیی شنۆ وه‌رگیراوه.