کتێب
![]()
به‌شێک له‌و رۆمانه:
...هاته نێو هۆڵه‌که، ملی بوتڵێکی وه‌ک گۆپاڵ به ده‌سته‌وه گرتبوو و ڕایده‌وه‌شاند؛ ته‌له‌یزوونه‌کی هه‌ڵ کرد. که‌میک له ره‌هه‌ندی زه‌مان دا چه‌ند شه‌قار بوو ؛ بیلی فیلمی دوا شه‌وی ته‌له‌یزوونی یه‌ک جار له ئاخره‌وه بۆ ئه‌وه‌ڵ و جارێکیش له هه‌وه‌ڵه‌ه‌وه بۆ ئاخر چاو لێ کرد. فیلمه‌که له باره‌ی بۆمب هاوێژه‌کانی ئامریکا له شه‌ری جیهانی دووهه‌مدا و له باره‌ی ئه‌و پیاوه ئازایانه بوو که هه‌ڵیانده‌فڕاندن. له چاو بیلی که به پێچه‌وانه سه‌یری فیلمه‌که‌ی ده‌کرد داستانه‌که ئاوا بوو:
فرۆکه ئامریکاییه‌کان، که ئاژنئاژن و پڕ له پیاوی بریندار و جه‌نازه بوون، له فرۆکه‌خانه‌یه‌کی ئینگلیز، پاشه‌و پاش له عه‌رزیه‌وه هه‌ڵده‌ستان. له ئاسمانی فه‌رانسه، چه‌ند شه‌ڕکه‌ری ئاڵمانی پاشه‌وپاش هه‌ڵده‌فرین و پڕیشکی خۆمپاره و گوڵله‌یان له قاپۆڕه‌ی فرۆکه و گیانی کارکه‌ران هه‌ڵده‌لووشی.
ده‌سته‌ی فرۆکه‌کان پاشه‌وپاش به سه‌ر شاریکی ئاڵمان که له بڵێسه‌ی ئاوردا نوقم ببوو، هه‌ڵده‌فرین. بۆمب هاوێژه‌کان درگای ئه‌مباری بۆمبه‌کانیان کرده‌وه، به شێوه‌ی سیسته‌مێکی مه‌گناتیسی سه‌یروسه‌مه‌ڕه گڕی ئاوره‌که‌یان چکۆله کرده‌وه، هه‌ڵیانلووشیه نێو گرۆڤه‌ره پۆڵاییه‌کان و درێژۆکه‌کانیان هه‌ڵکشانده نێو زگیانه‌وه. گرۆڤه‌ره‌کان به ڕێکوپێکی له جێی خۆیان دا ئه‌مبار کران. کاتێک فرۆکه‌کان گه‌ڕانه‌وه پایه‌گاکه‌یان، گرۆڤه‌ره پۆڵاییه‌کان داگرانه خوارێ و به پاپۆر بۆ ئامریکایان گه‌ڕاندنه‌وه. ئه‌و گرۆڤه‌رانه‌یان له کارخانه‌جاتێک که شه‌و رۆژ کاریان ده‌کرد، داگرته خوارێ و ناوئاخنیان به مادده کانزایی جۆراوجۆره‌کان دابه‌ش کرد. به ئازار ئه‌وه بوو که زۆربه‌ی کاره‌کان ژنان ده‌یانکرد . مادده کانزاییه‌کانیان بۆ هێندێک پسپۆر له ناوچه دوورکه‌وتووه‌کان به‌ڕێ کرد. ئه‌و پسپۆرانه کاریان ئه‌وه بوو ماده کانزاییه‌کان بگه‌ڕێننه‌وه بۆ خاک، به زیره‌کی ده‌یانشاردنه‌وه تا ئیتر قه‌ت ئه‌و مادده کانزاییانه نه‌توانن زیانده‌ر بن.
گرۆڤه‌ر: استوانه