من قوربانییه‌کی ته‌له‌یفوونم
ئالێن گینزبێرگ
____________________

ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌وتووم و خه‌ریکه خولیای شاری ئاواته‌کانم ده‌بینم، زه‌نگ لێ ده‌دا
"شانۆنامه‌یه‌ک بۆ تیاترۆی بابرده‌تان هه‌یه؟"
ئه‌و ده‌مه‌ی له ده‌فته‌ره‌که‌م دا شێعرێک ده‌نووسم، زه‌نگ لێ ده‌دا "باستیر کیتۆن له ژێر پردی برۆکلینه و له فرانکفۆرت و به‌نده‌ر..."
ئه‌و ده‌مه‌ی خه‌ریکه کیرم ده‌ردێنم و ڕه‌قی ده‌که‌م بۆ لاڕانێکی شلک یا خڕی، کچ یا کورێک
تینگ ئێلین- تو خوا له زیندان رزگاری که - پۆلیس خه‌ریکه تێکیده‌شكێنێ"
ئه‌و ده‌مه‌ی که‌وچکی سووپه‌که به‌ره‌و ده‌مم ده‌بم ته‌له‌یفوونی سه‌ر عه‌رزه‌که ده‌ست ده‌کا به زه‌ڕه زه‌ڕ
"سڵاو منم- له پارک له گه‌ڵ دوو خاتوون له ئایۆوا...دوێ شه‌وێ جێگه‌یه‌کم بۆ خه‌و نه‌بوو...بیخه‌ده‌میانه‌وه"
ئه‌و ده‌مه‌ی بیر له‌و هه‌ورانه ده‌که‌مه‌وه که له‌و دیوی په‌نجه‌ره‌ی ڕوو به شه‌قام ڕاده‌خوشین و له نێو چاوانم دا وێنه‌ی هه‌رمان بوون ده‌سڕنه‌وه به ئه‌ستوونده‌کی خۆڵه‌مێشی هه‌ڵم له ئاسمان دا
زه‌نگ لێ ده‌دا زه‌نگ لێ ده‌دا" سڵاو. منم سه‌رۆک پیاوی چاک به‌و به‌ردێک له سه‌ر ئه‌و مانیفێستی فه‌رمانبه‌ری سیاسییه‌م دانێ "
ئه‌و ده‌مه‌ی گوێ ده‌ده‌مه رادۆ که سه‌رۆک کۆماری ناو هۆڵه‌کانی کۆبوونه‌وه بۆڵه بۆڵیانه
ته‌له‌یفوون ده‌نگی گه‌ڕناڵ ده‌دا " زووکه له گه‌ڵمان وه‌ره بۆ هارلم و بڕوانه ئه‌و ئاژاوه‌یه"
ته‌له‌یفوون پێوه‌ندی هه‌یه به هه‌موو دڵه‌کانی جیهان که دایمه هاوده‌می یه‌ک، خورپه‌یانه
به گریانه‌وه له مێرده‌که‌م دابڕاو، دۆسته‌که‌م بۆ هه‌میشه بابردوو، شێعره‌که‌م ره‌فز کراو
ده‌کرێ بێی و برێکم پاره ده‌یه‌ی ئه‌ی تکایه ده‌کرێ هه‌ڵیت و پڵیتێکم بۆ بنووسی
چۆنی باوان ده‌کرێ بێی تا ئیست همپتۆن ئێمه خه‌ریکین له به‌ستێنی ئۆقیانووس حه‌مامی خۆره‌تاو ده‌گرین لێره زۆر ته‌نیاین
ده‌چمه سه‌ر پشت و بیر له په‌ڕه‌ی 50 دۆڵاری ته‌له‌یفوون، بێ پاره، داهێزراو، چاو له‌دوو،
دڵم ده‌ترسێ له‌و قامکانه‌ی ژوماره ده‌گرن، مردنه‌کان، گۆرانی به‌ری به‌یانی زه‌نگی ته‌له‌یفوون
دوانیوه‌رۆ زه‌نگی ته‌له‌یفوون تا نیوه شه‌و زه‌نگی ته‌له‌یفوون و زه‌نگی ته‌له‌یفوون له ئێستاوه تا هه‌رمان.
"ده‌قی سه‌ره‌کی له درێژه‌ی بابه‌ت دا"
درێژەی بابه‌ت